باڵوێزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ كرواتیا: حه‌قه‌ خه‌ڵكی كوردستان سه‌یرێكی مێژووی خۆیان بكه‌ن له‌گه‌ڵ عێراق

خواكوڕك

له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ كوردستان24، باڵوێزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ كرواتیا و دیپلۆماتكاری ناسراوی ئه‌مریكا (پیته‌ر گاڵبرێت) سه‌باره‌ت به‌پرسی ریفراندۆم وسه‌ربه‌خۆی كوردستان رایگه‌یاند” دیاریكردنی رۆژی 25ی ئه‌یلول ده‌رفه‌تی له‌ مێژینه‌ی كورد و 100ساڵه‌ی خه‌باتیانه‌ بۆ بڕیاردان له‌ مافی چاره‌نووسی خۆیان.

(پیته‌ر گاڵبرێت) دیپلۆماتکاری ناسراوی ئەمریکا و باڵيۆزى پێشووى واشنتن له‌ كرواتيا لە لێدوانێکیدا رایگه‌یاندوه‌” راستە سەربەخۆیی سەرکێشی تێدایە، بەڵام با خەڵکی کوردستان سەیرێکی مێژووی خۆیان بکەن بزانن لە ساڵانی رابردوودا و لە مانەوەیان لەگەڵ عێراق بێجگە لە ئەنفال و کیمیايباران چی دیکەیان بەرکەوتووە و دواتر خۆیان 25ی ئەیلوول بڕیار بدەن کە چییان دەوێت.

Back to top button