كاكه‌مین نه‌جاڕ: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم سه‌ركه‌وتوو بێت

خواكوڕك

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پاریزگای هه‌ولێر، (كاكه‌مین نه‌جاڕ) سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و ئاماده‌كاری بۆ چالاككردنی كۆمیته‌ی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند” دوای جه‌ژن كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری بۆ ریفراندۆم درووست ده‌كرێت و ده‌ست به‌كارده‌بێت.

(کاکەمین نەجاڕ) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و كاراكردنی كۆمیته‌ی ریفراندۆم رایگه‌یاندوه‌” هه‌موو ھەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕیفڕاندۆم لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا بەردەوام دەبن و دوای جەژنیش کۆمیتەی ئامادەکاریی ڕیفڕاندۆم دەست بە کارەکانی دەکات، بۆ ئەوەی ئامادەکاری بۆ پڕۆسەکە بکرێت، بەڵام دیار نییە ھیچ کۆبوونەوەیەکی فراوانی دیکەی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە دەچێت، یان نا، لەگەڵ ئەوەشدا کۆبوونەوە و سەردان و ھەموو چالاکییەک تا ڕۆژی ڕیفڕاندۆم ھەر بەردەوام دەبێت، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە سەرکەوێت.

كاكه‌ مین زیاتر گوتویه‌تی” به‌ دڵنیایه‌وه‌ دوای جه‌ژنی پیرۆزی ره‌مه‌زان كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری بۆ ریفراندۆم ده‌ست به‌ كاره‌كانی ده‌كات و پرۆسه‌ی ریفراندۆمیش دواناخرێت و ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بڕیاری خۆیان له‌ باره‌ی ئه‌و پرسه‌ گرنگ و مێژوویه‌وه‌ بده‌ن.

Back to top button