كۆمسیۆن: دوای جه‌ژن 60 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێنێت بۆ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان

خواكوڕك

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت”دوای پشووی جەژنی رەمەزان، دەست بە دامەزراندنی 60 هەزار كەس دەكات بەشێوەی گرێبەست، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.

(هەندرێن محەممەد) سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند” دامەزاندنی ئەو 60 هەزار كەسە كە بۆ رێكخستنی كاری سەر سندووقەكانی دەنگدانە، كارێكی ئاسان نییە ‌و كاتی دەوێت، بۆیە دوای پشووەكانی جەژن بە شێوازێك دەست بە دامەزاندنیان دەکرێت، هه‌روه‌ها دامەزاندنەكە بەشێوازی كاتی و بۆ ماوەی یەك هەفتە دەبێت‌، و بڕی پاداشت بۆ هەركەسێك كە بەشێوازی كاتی دادەمەزرێ‌، 100 دۆلار دەبێت.

Back to top button