پارتی سێ پۆستی دایه‌وه به گۆڕان و یه‌كێتی
خواكوڕك
بەرپرسی لقی 12ی پارتی له هەڵەبجە سه‌باره‌ت به په‌كخستن و كارانه‌كردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌به‌جه و رێكنه‌كه‌وتنی حزبه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كان ڕایدەگەیەنێت” عینادی یەكێتی و گۆڕان بووەتە هۆی چەقبەستوویی ئیدارەی هەڵەبجە و دەیانەوێت پارتی بچوك بكەنەوە.
(فازڵ بەشارەتی) پەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەیاندوە “هەموو لایەنەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و بەتایبەت یەكێتی و گۆڕان دەیانەوێت پارتی ببێتە سوتەمەنی بەژەوەندیەكانی ئەوان، چونكە لە كۆی 52 پۆستی ئیداری لە هەڵەبجەدا تەنیا 3 پۆستیان بۆ ئێمە داناوە، ئەیانەوێت بەو سێ پۆستە بڵێن بەشداری حكوومەتی خۆجێی هەڵەبجەن، بۆیه ئێمه‌ش ره‌فزمان كردۆته‌وه و ئه‌وه به حه‌قی خۆمان و حزبه‌كه‌مان نازانین له‌م شاره و مایه‌یی قبوڵ نیه.
به‌رپرسی لقی12 ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ” ئێمە ئامادە نیین كە ببینە قوربانی هیچ لایەنێك، نە ناوی كاندیدمان ناردووە، نە ناویشیان بۆ دەنێرین، ئەگەر ئەوان بەو جۆرەی كە لە نێوان خۆیاندا رٍێكەوتوون و پۆستەكانیان دابەش كردووە، ئەو 3 پۆستەش بابۆ خۆیان بێت و نامانەوێت، با چۆنیان دابه‌شكردووه بڕۆن ئاوا پڕی بكه‌نه‌وه ئێمه به‌شدار نابین به‌و شێوه‌یه، به‌ڵام باشیش ده‌زانن به بی پارتی هیچیان پێ ناكرێت چونكه ئه‌وه واقیعه و ئه‌وان باش له‌وه گه‌یشتوون.