دوو عێراقی پاڵێوراون بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌بوبكر به‌غدادی

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی كوژرانی خه‌لیفه‌ی داعش (ئه‌بوبكر به‌غدادی) له‌ لایه‌ن رووسیاوه‌ پشتڕاستكرایه‌وه‌ و چه‌ندین جار ئه‌و بابه‌ته‌یان وروژاند، له‌ ئێستادا باس له‌ جێگره‌وه‌ی به‌غدادی ده‌كرێت و دوو ئه‌ندامی سه‌ره‌كی و باڵای خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی پاڵێوراون بۆ پۆسته‌كه‌ كه‌ هه‌ردووكیان عێراقین.

سەرچاوەیەكی ھەواڵگری عێراقی له‌سه‌ر جێ نشینی به‌غدادی ئاشكرایده‌كات” كه‌ رێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆ شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی خه‌لیفه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان ھەریەكه‌ لە (ئەیاد عوبەیدی) و (عەیاد جومەیلی) كە ھەردووكیان عێراقین و سەركردەی باڵای داعشن و ده‌ستیان سووره‌ به‌ خوێنی هه‌زاران هاووڵاتی مه‌ده‌نی و تێكدان و ئاژاوه‌ درووستكردن له‌ سه‌رده‌می خه‌لافه‌ته‌كه‌ی به‌غدادی، بۆ شوێنگرتنەوەی (ئەبوبەكر بەغدادی) دەستنیشانكردون و پاڵێوراون.

چاودێرانیش پێیان وایە شوێنگرەوەی بەغدادی هەر کەسێ بێت درێژەپێدەری سیاسەتە خوێناوییەکەی ئەو دەبێت، هیچ جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و چونكه‌ ئه‌وان مه‌به‌ستیانه‌ خه‌ڵك بكوژن و كاولكاری بێیننه‌ ئاراوه‌.

Back to top button