به‌رشه‌لۆنه‌ پاش شكستی له‌ بۆندی فیراتی ده‌یه‌وێت یاریزانێكی ریال مه‌درید بكڕێت

خواكوڕك

پاش گرنگی دانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌ یاریزانی ئیتاڵی و یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی (ماركۆ فیراتی) به‌ڵام گرفت له‌ گفتۆگۆكان درووست بوو به‌ هۆی ناڕازی بوونی یانه‌كه‌ی له‌ به‌جێهێشتنی یانه‌كه‌ له‌ لایه‌نه‌ فیراتیه‌وه‌، به‌رشه‌لۆنه‌ پلانی وایه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت ئه‌وا بۆند له‌گه‌ڵ یاریزانێكی ناوه‌ڕاستی ریال واژۆ بكات.

راپۆرته‌ رۆژنامه‌كان ئاشكرایان كردوه‌ ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه‌ شكستى هێنا له‌ گواستنه‌وه‌ى فیراتى ئه‌وا بیر له‌ به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى یاریزانى هێلى ناوه‌راستى ریال مه‌درید و هه‌لبژارده‌ى كرواتیا ماتیۆ كۆفاسیچ ده‌كاته‌وه‌ .
پێگه‌ى دۆن بالۆن ئاشكراى كردووه‌ راهێنه‌رى نوێی به‌رشلۆنه‌ (ئه‌رنستۆ فالفێردى) ده‌یه‌ێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆفاسیچ ئیمزا بكات ،ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ى شكستى هێنا له‌ به‌ده‌ست هێنانى تواناكانى یاریزانى ئیتاڵى ماركۆ فیراتى.

به‌ڵام چاودێرانی وه‌رزشی پێیان وایه‌ كه‌ یانه‌ی ریال ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه‌ نابێت، سه‌ڕه‌رای گله‌یی یاریزانه‌كه‌ له‌ كه‌می به‌شداریكردنی.

Back to top button