به‌رشه‌لۆنه عه‌وداڵی كڕینی كۆتینهۆیه و ریدز ره‌تی ده‌كاته‌وه

خواكوڕك
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه واز له كۆتینهۆ ناهێنێت و جارێكی تر عه‌وداڵی خۆی نیشاندا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و یاریزانه و گفتوگۆكانی ده‌ستپێكرده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكات به كامپ نۆ وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا به رۆژنامه‌ى سپۆرتى كه‌تالۆنى راگه‌یاندووه” به‌رپرسانى به‌رشلۆنه له‌ماوه‌ى رابردو پرسیاریان ده‌رباره‌ى كۆتنیهۆ كردووه و یاریزانه ته‌مه‌ن (25)به‌هاریه‌كه پێشوازى كردووه به‌درێسى بلوگرانه یارى بكات ، به‌لاَم ده‌سته‌ى كارگێرى ریدز داواى (90)ملیۆن یۆرۆیان كردووه، ئه‌م نرخه‌ش به لای به‌رشه‌وه زۆره.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێت گفت و گۆكانى له‌گه‌ڵ یاریزانه به‌رازیلیه‌كه نوێبكاته‌وه بۆئه‌وه‌ى به‌هه‌رنرخێك بێت ئه‌م یاریزانه په‌لكێشى كامپ نوى بكات، به درێسی به‌رشه‌وه ده‌ربكه‌وێت چونكه ده‌زانن ئه‌م یاریزانه توانایه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه.