له‌ پورتوگال مۆرینهۆی باوك كۆچی دوایی كرد

خواكوڕك

سه‌ر له‌  به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ دووه‌مه‌ 26/6/2017 رۆژی جه‌نژی ره‌مه‌زان، باوكی خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی مانجیسته‌ر یونایتید، كۆچی دوایی كرد پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌یناڵاند.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كانی پورتوگال رایانگه‌یاندوه‌” (خۆزێ مۆرینهۆ فێلێسکی) باوکی خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری یانەی شه‌یتانه‌ سوره‌كان لە تەمەنی (79) ساڵیدا له‌ پورتوگال کۆچی دوایی کرد، به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌،

ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” باوکی مۆرینهۆ  پێشتر وەک گۆڵپارێز بەشدار بووه‌ له‌  زیاتر (250) یارییدا و  جگە لەوەش کاری ڕاهێنەرایەتیشی کردووە، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ ووڵاتی پورتوگاڵ كۆچی دوایی كرد.

Back to top button