شه‌ڕه ته‌قه له‌م شاره‌ی ئێران روویدا و پۆلیسیش روونكردنه‌وه ده‌دات
خواكوڕك
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/6/2017 یه‌كه‌م رۆژی جه‌نژی ره‌مه‌زان له شاری كرماشانی ئێران، سه‌ر له به‌یانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (پراید) ده‌ست ده‌كات به ته‌قه كردن و هێزه ئه‌منیه‌كانیش سه‌رقاڵی گرتنی ده‌بن به‌و هۆیه‌وه ته‌قه درووست ده‌بێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه و نوێژخوێنان تووشی ترس و دڵه‌راوكێ ده‌بن.
له‌و باره‌یه‌وه هێزە ئەمنییەکانی کرماشان رایانگەیاندوه” ئەو تەقەکردنە لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایی پۆلیسدا کراوە، کە بە شوێن ئوتۆمبێلێکی گومانلێکراوی پرایدەوە بوون. بە پێی راگەیێندراوی پۆلیسی كرماشانیش بێت” سەرنشینانی ئەو ئوتۆمبێلە کێشەیان بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە و بە تۆمەتی تێکدانی ئارامی دەستگیرکراون.