پۆلیس: له‌ شاری سلێمانی كه‌سێكی تر كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

خواكوڕك

له‌ شاری سلێمانی، شه‌وى رابردوو له‌ گه‌ڕه‌كى باخانى مێرد منداڵێكى ته‌مه‌ن 14 ساڵان كۆتایی به‌ ژیانى خۆى هێنا و به‌ فیشه‌كێك ماڵئاوای له‌ ژیان كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ په‌یجى فەرمی خۆی له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى (فه‌یسبووك) بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌،و تێیدا هاتووه‌”شه‌وى ڕابردوو 25/6/2017 له‌ نزیك قوتابخانه‌ى یه‌كێتى كچان له‌ گه‌ڕه‌كى باخانى شارى سلێمانى مێرد منداڵێكى ته‌مه‌ن 14 ساڵ به‌ناوى (م.م.ر) به‌ فیشه‌ك كۆتایی به‌ ژیانى خۆى هێناوه‌”.
پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئه‌وه‌شی باسكردوه‌”پاش گه‌یشتنى هێزه‌كانى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى بۆ شوێنى ڕووداوه‌كه‌، ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى شارى سلێمانى كراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

Back to top button