بزانە بارزانی ئەمرۆ لەگەڵ كێ باسی رزگار كردنی موسڵی كردووە

خواكوڕك
لە هەواڵێكدا كە ماڵپەری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردۆتەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی كوتلەی موتەحیدون كردووە، لە دیدارەكەدا، نوجەیفی پیرۆزبای سەركەوتنی پێشمەرگەی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كردووە.
لەهەواڵەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، ڕۆژی سێشەممە 16ـی 8ـی 2016 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی كوتلەی موتەحیدون لە پارلەمانی عێراق كرد و له دیدارهكهدا سهرۆكی كوتلهی موتهحیدوون له پهرلهمانی عێراق، پیرۆزباییی سهركهوتنهكهكانی ئهم دواییهی هێزی پێشمهرگهی له سهرۆك بارزانی كرد، پێزانینیشی ههبوو بۆ ڕۆڵ و قوربانیدانی پێشمهرگه له شهڕی تیرۆریستاندا.
ههر لهو كۆبوونهوهیهدا كە ماڵپەرەكە بڵاوی كردۆتەوە، باسی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و باسیش لە بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە پارێزگای نەینەوا و شوێنەكانی تری عێراق كرا.
لەم دیدارەدا بیروڕا لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی موسڵ و تەحەددیات و ڕەهەندە سەربازی و مرۆیی و سیاسییەكانی ئەو ئۆپڕاسیۆنە ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لەوە كرایەوە كە پێویستە بەر لە ئازادكردنی موسڵ ڕێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان لایەنەكاندا لەمەڕ بەڕێوەبردنی موسڵ و گەرەنتیكردنی ژیان و ئاییندەی پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا بهێتە ئارا.
