میدیاكانی ئێران: ئەمریكاو سعودییە بۆ دابەشكردنی عێراق كۆبوونەتەوە
خواكورك
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستادا هەرێمی كوردستان دەیەوێت بە كردەی هەنگاو بۆ سەربەخۆی بنێت وا بڕیارە لە 25ی ئەیلولی ئەم ساڵ ریفراندۆم بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام بدرێت, هاوكات لەگەڵ ریفراندۆمەكەی هەرێمی كوردستان باس لە دابەشكردنی عێراق دەكرێت بەسەر سێ دەوڵەتی كوردو شیعەو سوننەدا.
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی هەواڵی میهر چەند كۆبوونەوەیەك لەنێوان ئەمریكاو سعودییە ئەنجام دراون بۆ دابەشكردنی عێراق بەسەر سێ دەوڵەتی كوردیو سوننیو شیعە لەداهاتوویەكی نزیكدا.
ئاژانسەكە باسی لەوە كردوە كە لە كۆبوونەوەكاندا سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئوسامە و ئاسیل نوجەیفی، موحەمەد حلبوسی، مشعان جبووری، ساڵح موتلك، ئەحمەد مساریو سەعد بزاز، خەمیس خنجەر، ناجح میزان، ڕافع عیساوی و بڕی شێخی قەرەج لە پارێزگا ڕۆژاواییەكان بەشداریان تێدا كردوە.
هەروەها ئاژانسەكە باسی لەوە كردوە كە ئەمریكاو سعودییە پاڵپشتی ئەو پرۆژەیە دەكەنو لەرێی پارەوە كە لەبانكەكانی ئەردەن هەلێگیراوە جێبەجێ دەكرێت، ئەوەش تاكو قەیرانی ئێستای نێوان وڵاتانی كەنداوی فارس كاریگەری نەكاتە سەر دابینی ئابووری ئەو كۆبوونەوە.
دابەشبوونەكە بەپێی سیستەمی كۆنفیدراڵی دەبێتو هاوشێوەی هەرێمی كورستان پەرلەمانو حكومەتی تایبەت بەخۆیان دەبێت، راگەیاندنی ئەو سێ دەوڵەتەش بەهۆی شكستی دروستكردنی هەرێمەكانەوە بووە كە نەتوانراوە دروست بكرێت.
هاوكات باس لەوە كراوە كە گفتوگۆكان رادەگیرێن ئەگەر چەند كەسایەتیەكیی سوننە هەیە پشتگوێ بخرێن، بۆیە گرنگ زانراوە بەشداریان پێ بكرێت لە كۆبوونەوەكاندا لەوانەش عەبدولڕەحمان لویزی نوێنەری پارێزگای نەینەوا و عەبدوللەتیف هەمیم سەرۆكی ئەوقافی سوننەو عەبدوڵڵا جبووری پارێزگای سەلاحەدین بە یەكێك لە لەمپەرەكان دەزانرێت.
هەرچەندە ئەو دەنگۆیانە لەلایەن میدیاكانی ئێرانەوە باس دەكرێن، بەڵام تائێستا چەند میدیایەكی بەناو بانگی جیهانیش جەختیان لە دابەشكردنی عێراق بۆ سێ هەرێم یان سێ دەوڵەت كردوەتەوە.