ماڵی ئێزدییان: یەپەشە( پەكەكە) رێگری لە گەڕانەوەی هێزەكانمان بۆ شوێنی ئەركەكانیان دەكات

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە بە هۆی خراپی جۆخی ئەمنی ناوچەی شنگاڵ و دەورو بەری پەكەكە لە ژێر چەند ناویچكی جیاواز بە هاوكاری هێزە ئەقلیمیەكانی ناوچەكە چەند بنكەو بارەگایەكی لە شنگاڵ و دەورو بەری دامەزراند لە مەبەستی دابڕێنی شنگاڵ لە هەرێمی كوردستان, لە ئێستادا بووەتە بەر بەستێكی گەورەی بەردەم گەڕانەوەی خەلكی ناوچەكە كە بە هۆی شەڕەوە ئاوارە بوون, هەروەها بوونەتە سەرچاوەی نا ئارامی ناوچەكە بە جۆرێك لە نێوان ماڵی ئێزدیان لە چیای شنگال و یەكینەكانی پاراستنی شنگال (یەپەشە)دا كە باڵێكی پارتی كرێكارانی كوردستانە لە سنووری شنگال ئاڵۆزی روویدا و هەردوولایەن بازگەیان لە بەرامبەر یەكدی داناوە و رێگە بە هاتوچۆی یەكدی نادەن.

سەعدون قولو، گوتەبێژی ماڵی ئێزدییان لە چیای شنگال بە میدیاكانی راگەیاندووە، ئەمڕۆ هێزێكی یەپەشە رێگریان لە هێزەكانی پێشمەرگەی ماڵی ئێزدیان كردووە بۆ ئەوەی بچنە سەنگەر و شوێنەكانی خۆیان لە ناوچەی باب شلۆ و نەیانهێشتووە نزیكەی سەد پێشمەرگە بچنەوە شوێنی خۆیان.

گوتیشی: ئێمەش لە بەرامبەر ئەو كارەی یەپەشەدا بازگەمان لە چیای شنگال داناوە و چیدیكە بە هیچ شێوەیەك رێگە نادەین چەكدارانی پەكەكە و یەپەشە هاتوچۆ بكەن.

لە دوای رزگاركردنی شنگال لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان و بە هاوكاری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش، چەكدارانی پەكەكە لە سنووری رۆژئاوای كوردستانەوە روویان لەو ناوچەیە كردووە و گرووپێكی چەكداریان بە ناوی یەكینەكانی پاراستنی شنگال (یەپەشە) درووستكردووە.

لە ماوەی رابردوودا بوونی ئەو گرووپە چەكدارییانەی پەكەكە لە سنووری قەزای شنگالدا ناڕەزایەتی لە ئاستی ناوەندە سیاسی و سەربازییەكانی ناوخۆ و دەرەوە لێكەوتووەتەوە, حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێی وەزارەتی پێشمەرگەوە چەندین جار داوایكردووە، پەكەكە چەكدارەكانی لە سنووری شنگال بكێشێتەوە.

Back to top button