بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی: هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت

خواكوڕك

لەگەڵ بەرەو پێشڤەچوونی كردەی هەنگاوەكانی سەربەخۆی كوردستان, خوێندەوەی جیاجیا بۆ ئەم هەنگاوەی هەرێمی كوردستان دەكرێت, بەر پرسی پێووی سی ئای ئەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت كە كورد مافی خۆیەتی سەربەخۆ بێت.

ژەنەڕاڵ دەیڤد پێترایۆس، بەڕێوەبەری پێشووی CIA روونیكردەوە، گەلی كورد مافی خۆیەتی داوای سەربەخۆیی بكات، بەڵام دەبێ پێش ئەوەی ئەم هەنگاوە بنێت، دەبێ رێككەوتنێك لەگەڵ عێراق و توركیا بكات، بۆ ئەوەی لە مەترسییەكانی كەم بكاتەوە.

پێترایۆس رایگەیاند، دەبێ سەركردایەتی كوردستان بە جدی لەبارەی سەربەخۆیی لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ بكەن، چونكە رێگەی سەرەكی بەرەو سەربەخۆیی بەغدایە و هەروەها دەبێ توركیاش لەسەر ئەو پرسە بە تەواوی تێبگەیێندرێت.

 

Back to top button