ئەو موشەكانەی ئێران ئاراستەی داعشی كرد، چواریان لەعێراق بەربونەوە
خواكوڕك
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو حكومەتی ئێران رایگەیاند لە خاكی ولاتەكەیان دوو بنكەی تیرۆریستانی داعشیان لە نێو اكی سوریا لە رێگەی چەند موشەكێك بە ئامانجگرت, بەڵام بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكی، ئەو چەند موشەكەی ماوەیەك لەمەوبەر ئێران ئاراستەی بنكەكانی داعشی كرد لەسوریا، چواریان لەناو عیراق بەربونەتەوە و سێ دانەكەی تریش، ئامانجەكانیان نەپێكاوە.
فەرزین نەدیمی توێژەر لەپەیمانگای واشنتۆن بۆ دیراساتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریكی توێژینەوەیەكی كردووەو بۆی ردەكەوتووە، ئەو حەوت موشەكەی ئێران رۆژی 18-6 ئاراستەی بنەكانی داعشی كردووە لەسوریا ئامانجەكانی نەپێكاوە. چواریان لەناو خاكی عیراقدا بەربونەتەوەو سێ دانەكەی تریش ئامانجەكانی نەپێكاوە.
نەدیمی دەشڵێت، ئێران ئەو موشەكانەی وەك نمایشكردنی توانا سەربازییەكانی بەكارهێنا، بەڵام دەركەوتووە جگە لەنیشاندانی شكستی سەربازیی و موشەكیی ئێران شتێكی تری بۆ ئەو وڵاتە بەدەستنەهێناوە.