داعش لەسەدا یەكی موسڵی بەدەستەوە ماوەداعش لەسەدا یەكی موسڵی بەدەستەوە ماوە

خواكوڕك

لەگەڵ بەرەو پێشوەچوونی ئۆپەراسیۆنی ئازاد كردنەوەی موسڵ كە زیاد لە دوو هەفتەیە, ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆلكردنەوەی موسڵی كۆن دەستی پێكردۆتەوە فەرماندەیەكی عێراقی رایدەگەیەنێت، چەكدارانی رێكخراوی تەنها لەسەدا یەكی شاری موسڵی بەدەستەوە ماوە.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق لە لێدوانێكی نووسراودا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵی كۆن كە دەكەوێتە بەری خۆرئاوای شارەكەوە، بەردەوامە و ئێستاش چەكدارانی داعش لەژێر گەمارۆیەكی چڕدان و تەنها لەسەدا یەكی ناوچەكەیان بەدەستەوە ماوە.

یەحیا رەسوڵ باسی لەوەكرد، هێزە عیراق بەشێك لە ناوچەكانی فاروق و موشاهەدەیان كۆنترۆڵ كردووە و هێزەكانی پۆلیسیش لەناوچەی مووسڵی كۆن پێشڕەوییان تۆماركردووە. ئەو ناوچانەی رزگار نەكراون بریتین لەنەبی جەرجیس، سەرچەخانە، رەئسولحوڕ و بابلتوب و بەشێك لەناوچەی موشاهەدە.

Back to top button