جەنڕاڵێكی هاوپەیمانان: ڕەقە كەوتووە
خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی هێزەكانی رۆژئاوا دژ بە داعش لە چەند هەفتەی رابردوو ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆكردنەوەی رەقەی پایتەختی داعشیان دەست پێكرد, ڕۆبێرت جۆنز جێگری سەرۆكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ ئاژانسەكان ئەوەی خستە ڕوو كە پرسی كۆنتڕۆڵكردنی ڕەقە پەیوەستە بەكاتەوەو زۆریشی نەماوە.
جۆنز ئەوەشی خستەڕوو كە ۲۷٤ هەزار هاوڵاتی لە ڕەقە هەڵاتونو پێویستیان بە هاوكاریە بەهۆی نالەباری دۆخی ئەمنیەوە ڕێكخراوە خێرخوازیەكان ناتوانن هاوكاریان بكەن.
جۆنز زانیاری زیاتری سەبارەت بە ئامانجی هاوپەیمانان داو ڕایگەیاند ئێستا سەرنجمان لەسەر داعشەو جارێ بە ئامانج گرتنی ڕژێمی ئەسەدمان ڕاگرتووە.