چەند زانیاریەك لەسەر دژایەتی كردنی ریفراندۆم لە لایەن ئێن ئاڕتی ئاشكرا دەبێت

‎خواكوڕك
‎ماوەی دوو رۆژە كەناڵی ئێن ئاڕتی كە وەك كەنالێكی ئەهلی و بێلایەنە خۆی ناساندووە, هەڵمەتێكی چڕی میدیایی دژ بە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەست پێكردووە, ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیارە پرۆسەی سازدانی ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی ئەمساڵ بەرێوەبچت کەلە کۆبوونەوەی ۷ی٦ی۲٠۱۷ بە سەرپەرشتی بارزانی‌و لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان دراوە.

‎هاوکات میدیاكانی سەربە مالیكی و چەند كەسایەتیەكی تر كە دژی گەلی كوردستان و ریفراندۆم دەستی پێكردووە جگە لە ناوەخۆی عێراق میدیاكانی ئێران بە تایبەتی میدیاکانی سەر بە عەلی خامەنەیی و باڵی توندڕەوەی ئێرانی ماوەیەكە دەستیان بە هەڵمەتی دژایەتی كردنی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان كردووە.

‎راپۆرتەكانی ئێن ئاڕتی و میدیاكانی دژی ریفراندۆم لە سلێمانی لەگەڵ هەڵمەتی میدیایی ئێرانی و عێراقی و لایەنە نەیارەكانی گەلی كوردستان لەیەك فۆڕمدا ئاراستەدەبن, ئەوەیش دژایەتی كردنی مافی چارەی خۆ نوسینی گەلی كوردستانە, ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر كەناڵی ئێن ئاڕتی 87 ملیۆن دۆلاری لە مالیكی بەناوی كۆمپانیایی چاڤی وەرگرتبوو.

‎پێشتر شاخەوان عەبدوللا پەرلەمانتاری كورد لە عێراق چەند نهێنیەكی لەسەر چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا ئاشكرا كرد كە پارەیان بۆ هەڵمەتی دژایەتی كردنی ریفراندۆم و مافی چارەی خۆنوسینی گەلی كوردستان لە بەغدا وەرگرتووە.

‎بەگوێرەی زانیاریەكان، سوپایی پاسداران لە رێگای كۆمپانیاكانی لە سلێمانی و مالیكی لە رێگای مەندووبەكانی لە سلێمانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی دژە ریفراندۆم هەر میدیایەك بیەوێت بەشدار بێت لە هەڵمەتەكە سپۆنسەر دەكرێت و پارەی پێدەدرێت, ئەمە لە كاتێكدایە كە دەیانەوێت لە چوارچێوەی هەڵمەتی نەخێر بۆ ریفراندۆم كار لەسەر فەشەڵی ریفراندۆم بكەن, چونكە دەزانن بڕیاری ریفراندۆم بۆسەربەخۆی كوردستان پاشەكشەی تێدا نیە.بۆیە بەستنەوەی بە بارزانی و هێرشكردنە سەر بارزانی و وا وێنا كردنی كە ئەم ریفراندۆمە تەنها بۆ خودی بارزانیە, دەیانەوێت دژ بە مافی چارەی خۆنوسینی كوردستان بوەستنەوە.

‎چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەوەی لە بەشێك لە میداكانی سلێمانی دەبینرێت بازرگانی كردنە بە چارەنووسی گەلی كوردستان, ئەمەش بۆ ئەوەی شەرعیەتی هەبێت دەیبەستنەوە بە كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان, هەموو ئەو میدیایانەی دژ بە ئازادی گەلی كوردستان لە گۆڕەپانەكەدا دژ بە ریفراندۆمن هاوشانن لەگەڵ میدیاكانی عێراق و ئێران, جگە لە بەرژەوەندی ماددەی ژێر بەژێر هیچ بەرژەوەندیەكای سیاسیی نەتەوەی كورد تێدا نابیندرێت, بۆیە ئەم هەڵمەتە لە چوار چێوەی نەیارانی كورد بۆ دژایەتی گەلی كوردستان هەژمار دەكرێن. دەچێتە بەرژەوەندی نەیارانی کورد،بۆیە هیچ حیساب سیاسیکی حزبی کوردی تێدانیە گەر بڕیار بی حزبی کوردی بۆ ئامانجی کوردستان دامەزرا بێت جگە لەبەدەست هێنانی پارە.

Back to top button