ئه‌منێستی ئه‌نته‌رناشناڵ، په‌یه‌ده‌ كۆچی زۆره‌مڵێی ده‌ستپێكردووه‌

خواكوڕك

راپورتێكی رێكخراوى لێبوردنى نێوده وڵه‌تى (amnesty international) كه‌ له 13/10/2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌نجامداوه‌ و شایه‌تحاڵ و وێنه‌یی به‌ڵگه‌یی ده‌ستكه‌وتووه‌.

راپۆرته‌كه ده ڵێت: ئه‌و هاوڵاتيانه‌ى كه‌نيشه‌جێی ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆ بڕێوه‌به‌رین، كه‌ پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌) ئیداره‌ی ده‌كات، كۆمه‌ڵێك سه‌رپێچی ترسناكی تێدا روویداون، له‌وانه‌ كۆچی زۆره‌ ملێ و زیندان و رووخاندنی خانووه‌كانیان. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م خراپ مامه‌ڵه‌كردنه‌شدا هیچ به‌ دیلێكی تری وه‌كو شوێنی نیشته‌جێبوون بۆیان نه‌ره‌خساندووه‌. ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئاواره‌بوونی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌، به‌شێكیان روویان له‌ وولاتی توركیا كردووه‌، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ له‌ناوه‌خۆدا له‌ كه‌مپ و قوتابخانه‌ و بینا حكوومیه‌كاندا نیشته‌جێبوون و بارودۆخی ئه‌مانه‌ گه‌لێك خراپه‌ ته‌نانه‌ت پێداویستی سه‌ره‌تایشیان بۆ دابین نه‌كراوه‌.

راپۆرته‌كه‌ پستراستی ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ئیداره‌ی خۆسه‌ری دیموكراتی به‌ هۆی پاساوی فاكته‌ری ئه‌منی و سه‌ربازی، گرتنی هاولاتیان و سزادانی سیاسی و ده‌ركردن و كۆچی زۆره‌ملێ خه‌ڵكی ئه‌نجامدراوه‌. له‌ دوا لێكۆڵینه‌وه‌ مه‌یدانیه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ هیچ راستی و پاساوێكی دروست له‌ پشت ئه‌م كارانه‌وه‌ نیه‌.

له‌ كۆتاییدا رێكخراوه‌كه‌ پێیوایه‌ ده‌ركردنی زۆره‌ملێی خه‌ڵك و كۆچ پێكردنیان و رووخاندنی خانوو گونده‌كانیان و داگیركردنی ماڵ و موڵكیان و ده‌سگیركردنیان، تاوانگه‌لێكن ده‌چنه‌ خانه‌ی تاوانی جه‌نگ.

13940891_1052658981436362_1508106399_n

Back to top button