وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حكومه‌ته بۆ دامه‌زراندنی حه‌وت هه‌زار مامۆستا
خواكوڕك
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت” بۆ پڕكردنەوەی میلاكی مامۆستایان داوایان كردووە ژمارەیەك مامۆستای پسپۆڕیان بۆ دابمەزرێنرێت‌و راشیگەیاندووە کە “پێدەچێت ئەنجومەنی وەزیران مانگی 8 یان 9 داهاتوودا وەڵامی داواکەی وەزارەتی په‌روه‌رده بداتەوە، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاخۆ ده‌كریت یاخود نا.
(سامان سیوەیلی) گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی لەلێدوانێکیدا سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی مامۆستای نوێ رایگەیاندوه” وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوایان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە 7 ھەزار مامۆستایان بۆ دابمەزرێنێت لە پسپۆڕیی تایبەت، بەڵام بە وتەی ئەو تائێستاش لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە وەڵامی داواكارییەكەیان نەدراوەتەوە.
ناوبراو ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه”كه میلاكی وەزارەتی پەروەردە لە ھەندێك پسپۆڕیی تایبەتدا كەمی ھەیە، بۆیە داوكارییەكەمان لەو چوارچێوەیەدا بووەو پێدەچێت مانگی 8یان 9داهاتوو وەڵام لە ئەنجومەنی وەزیران وەربگرینەوە”.
سەبارەت بە گواستنەوەی مامۆستایانیش لە دەرەوەی شارەوە بۆ ناو شارەکان،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاشكرای كردووه”لەسەرەتای مانگی ئابدا رێنمایی تایبەت بە گواستنەوە دەردەچێت‌و رێكارەكانیشی لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگاكاندایە بەپێی ئەو میلاكەیە، كە پێویستییان دەبێت.
سیوه‌یلی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد” ئەگەر هاتوو مامۆستای نوێ بۆ وەزارەتەكەیان دابمەزرێت، ئەو مامۆستایانەی، كە ساڵی خزمەتیان تەواوكردووە، بەپێی پێویستی لەدەرەوەی شارەوە دەگوازرێنەوە بۆ ناو شار‌و مامۆستا نوێیەكان دەخرێنە شوێنیان.