له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو داعش شار به‌ده‌ر ده‌كرێت له‌ موسڵ

خواكوڕك

پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ به‌ری راستی موسڵ له‌ نێوان هێزه‌ عێراقیه‌كان و تیرۆریستانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وا پێشبینی ده‌كرێت له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوو ته‌واووی موسڵ ئازادبكرێ.

پاش شه‌ڕێكی سه‌خت ھێزە عێراقییه‌كان گەڕەکی “فاروقی یەک”یان لەناوچەی موسڵی کۆن کۆنترۆڵ كرده‌وه‌ و فەرماندەی دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری عێراق، باس له‌وه‌ دەکات لە چەند رۆژی داھاتوودا تەواوی موسڵ کۆنترۆڵ بکرێتەوەو شەڕ لەو شارە کۆتایی بێت.
(عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا) فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی رزگارکردنی موسڵ رایگەیاندوه‌” ھێزەکانی رووبەرووبونەوەی تیرۆر، گەڕەکی فاروقی یەکیان لە تیرۆریستانی داعش پاککردۆتەوەو زیانی گەورەیان لە تیرۆریستان داوە.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” له‌ پێشتریش فەرماندە سەربازییەکانی عێراق رایانگەیاندبوو كه‌ تیرۆریستانی داعش لەموسڵی کۆن تەنھا ١%ی ناوچەکەیان بەدەستەوە ماوە، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو ته‌واووی موسڵ ئازادبكرێ، و تیرۆریستانی داعش قه‌ڵاچۆبكرێت.

Back to top button