ئیتاڵیا و ڤاتیكان هاوسۆزن له‌گه‌ڵ درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان و پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه
خواكوڕك
سه‌باره‌ت به‌پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا رایده‌گه‌ێنێت”به‌پرسانی حكومه‌ت و پارته‌كانی ئیتاڵیا زۆر به ئاشكرا له كۆبونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا پشتگیری ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستانن، بۆیه گرنگه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆم سندوقی ده‌نگدان بهێندرێته ئیتاڵیا و كوردستانیان ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
(رێزان ساڵح) نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندوه “حكومه‌ت و گه‌لی ئیتاڵیا زۆر هاوسۆزن له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان، دۆستایه‌تی ئێمه له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا زۆر له مێژه و ئه‌وان رێز له په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌گرن و زۆریش لاینگری كوردستانن، هه‌روه‌ها ئێمه پێوەندییمان لەگەڵ پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوە و لەگەڵ چەندین وەزارەتی دیکە و پارتەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئیتاڵیا ھەیە و لە کاتی سەردانەکانمان بۆ لایان پشتگیریمان دەکەن بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی و دەڵێن مافی خۆتانە خاوەنی قەوارەی خۆتان بن. دوای ریفراندۆم و ڕاگەیاندنی سەربەخۆییش، ئیتاڵیا دەبێتە یەکێک لە دۆستەکانی کورد و ئیتاڵییەکان دووپاتی دەکەنەوە کە ئەوان پشتگیری لە ڕای جەماوەر دەکەن، بە مەبەستی سەربەخۆی.
سه‌باره‌ت به بۆچوونی ڤاتیكان له سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان ، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا رایده‌گه‌ێنێت” ڤاتیکان دەوڵەتێکی سەربەخۆیە، پێکھاتەی دەوڵەتەکەش لەسەر بناغەی ئایین و ئاشتیخوازی پێکھاتووە، ئەوان بەشداریی ھیچ شەڕێک ناکەن، بەڵکوو موداخەلەی کاری ئاشتەوایی دەکەن و لە شەڕی داعش پاپای ڤاتیکان بە ئاشکرا داوای لە ھەموو دەوڵەتان کرد کە یارمەتیی کورد بدرێت، لەبەر ئەوەی ئەو شەڕەی کە کورد دەیکات تەنیا شەڕی دژە تیرۆر نییە، بەڵکوو شەڕێکە ئاسایشی نێودەوڵەتییش بەرەو تێکدان دەبات.
دۆزی کورد لە ڤاتیکان دۆزێکی زۆر گەورەیە لایان و ھەموو سەرانی ناو ڤاتیکان و لەسەرووی ھەمووشیانەوە پاپای ڤاتیکان زۆر دۆستی کوردە و کوردیان زۆر لە لا بەنرخە و لە کاتی سەردانەکانماندا ھەموو جارێک بەڕێزەوە پێشوازییەکی گەورەمان لێ دەکەن و بەوانیشمان گوتووە کاتێک ئێمە باسی دەوڵەت دەکەین بێ گومان ئەو دەوڵەتە لەسەر بناغەی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیان دروست دەبێت، ئەوان لەو خاڵەدا زۆر پشتگیریمان دەکەن.