سێ چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشده‌كه‌نه سه‌ر خێزانێك له شاری كه‌ركوك
خواكوڕك
دوێنێ دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له شاری كه‌ركوك سی چه‌كداری نه‌ناسراو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی جۆری پرادۆ كه خێزانێكی تێدا ده‌بێت، به مه‌به‌ستی دزینی ئۆتۆمبێله‌كه پاش رووبه‌ڕووبه‌نه‌وه‌ی هه‌ردوو لا سه‌ر ئه‌ندام خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه و كچه‌كه‌ی بریندار ده‌بن، به‌ڵام چه‌كداره‌كان ناتوانن ئۆتۆمبێله‌كه برفێنن.
لەشاری كەركوك چەند چەكدارێك ڕێگری لە ئۆتۆمبێلێك دەكەن بۆ ئەوەی لێی بسەنن، بەڵام خاوەنەكەی ڕووبەڕویان دەبێتەوە، له‌و باره‌یه‌وه پۆلیسی كەركوك رایگەیاند” دوێنێ دووشه‌ممه لەگەڕەكی یەكی ئازار له شاری كه‌ركوك سێ چەكدار لەناو ئۆتۆمبێلێكی مەرزییەوه ویستوویانە ڕێگری بكەن لە خێزانێك كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پرادۆ یان پێ بووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك پارە، بەڵام خاوەن ئۆتۆمبێلێكە لێیان هاتۆتە دەست و ڕووبەڕوویان بۆتەوە، لەئەنجامی شەڕە تەقەی نێوانیان خاوەنی پرادۆیەكەو كچێكی بریندار دەبن و دواتر چەكدارەكان ناوچەكە جێ‌دێڵن و هه‌ڵدێن به‌ره‌و شوێنێكی نادیار.
لەلایەن خۆشیەوە پۆلیسی ناوچەكە دەستی كردووە بە لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكەو كۆكردنەوەی بەڵگەكان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به سه‌ره‌داوی راست و درووست و تاوانباران ده‌ستگیربكه‌ن.