زانیاری ورد له‌سه‌ر ژماره‌ی چه‌كداره شه‌ڕه‌كه‌ره‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش له موسڵ ئاشكرا كرا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/01/rtrtr.jpg)
خواكوڕك
گوته‌بێژی هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعش سه‌باره‌ت به كۆتاییه‌كانی شه‌ڕی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعش له موسڵ رایدەگەیەنێت” لە ئێستادا تەنها نزیكەی 200چەكداری داعش لەشاری موسڵ ماون، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ته‌واوی شاره‌كه كۆنتڕۆڵده‌كرێته‌وه.
(كۆلۆنێل جۆزیف سكروكا) گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە” لەموسڵی كۆن تەنها ژمارەیەكی كەم لەچەكداری داعش ماون و بەپێی پێشبینیەكان نزیكەی 200چەكداری داعش دەبن،له ئێستاشدا هاوسەنگی باش راگیراوە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و لەئێستاشدا هێزە عێراقیەكان و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زۆربەخێرایی لەهەوڵی پاراستن وڕزگاركردنی هاوڵاتیانی مەدەنیدان لەژێردەستی چەكدارانی داعشدا.”
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عه‌بادی له لێدوانێكی رایگه‌یاندبوو” له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا ته‌واووی موسل رزگار ده‌كه‌ین و ژماره‌یه‌كی كه‌م چه‌كدارانی داعش له شاره‌كه ماون و به‌رگری ده‌كه‌ن، له چه‌ند رۆژی داهاتووشدا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری له موسڵ راده‌گه‌ێندرێت.