قۆخ بخۆ و سودمه‌ند به‌ له‌ سوده‌ له‌ بن نه‌هاتووه‌كانی

خواكوڕك

وه‌ك ده‌زانین قۆخ میوه‌یه‌كی زۆر به‌تام و چێژه‌ و له‌ وه‌رزی هاوینان پێده‌گات و یه‌كجار به‌ سوده‌ بۆ له‌شی مرۆڤ، پره‌ له‌ ڤیتامینات، مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ گه‌رمای هاوین، به‌هۆی زۆری رێژه‌ی ئاو له‌ قۆخدا.

ئه‌وه‌ی ده‌زاندرێت قۆخ بە رێژەی 80.60% ی ئاوی تێدایە، شەكر بە رێژەی17.60%، هەروەها نیشاستەی تێدایە،هه‌روه‌ها قۆخ كانزای گرنگی تێدایە بە رێژەی جیاواز، بۆ نموونە: فۆسفور18%، پۆتاسیۆم 25%، كالسیۆم 14%، ئاسن 0.4%، جگە لە ریشاڵ و ڤیتامین A و C و مادەی پێكتین كە سوودی زۆری هەیە بۆ كۆئەندامی هەرس. قۆخ میوەكی زۆر باشە بۆ كۆنترۆڵكردنی جوولەی ریخۆڵە و چارەسەركردنی قەبزی. خواردنی قۆخ لە وەرزی هاویندا، پلەی گەرمی لەش دادەبەزێنێت بەتایبەتی لەو كەسانەی كە لە شوێنی گەرمدا كاردەكەن یان رێژەیەكی زۆری تیشكی خۆریان بەردەكەوێت، هەروەها هەستی تێنوویەتی دەشكێنێت.

زۆر جاریش خواردنی قۆخ یارمەتیدەرە بۆ نەهێشتنی سەرسووڕان و هێڵنج هاتن كە لەوانەیە رشانەوەی لەدوابێت،ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ لە چەندین لێكۆڵینەوەدا ئه‌وه‌ هاتووه‌” كە خواردنی قۆخ سوودبەخشە بۆ تووشبووان بە شەقەسەر، ئەوانەی كە بەردی بچووك و قومیان هەیە لە كۆئەندامی میزەڕۆدا ئامۆژگاری دەكرێن كە رۆژانە قۆخ بخۆن چونكە كرداری دروستبوونی میز تاودەدات و نایەڵی كە قوم بارستایی چڕ وەربگرێت و ببێتە بەرد.

زۆر جاریش ئامۆژگاری لاوازەكان (لە رووی كێشی لەشەوە) دەكرێت بە خواردنی قۆخ، لەبەر ئەوەی كە خواردنی ئارەزووی خواردن پتر دەكات و یارمەتی فرمانی گەدەش دەدات.

Back to top button