خواردنی سیر له‌ ده‌یان نه‌خۆشی ده‌تپارێزێت و سوده‌كانیشی له‌ هه‌ژمار نایه‌ت

خواكوڕك

سیر یه‌كێكه‌ له‌و رووه‌كانه‌ی كه‌ زۆر زۆر به‌ سوده‌ بۆ له‌شی مرۆڤ، به‌ڵام زۆر جار له‌به‌ر بۆنه‌كه‌ی ناخورێت، و سود له‌ پێكهاته‌كانی نێو سیر وه‌رناگیرێت، كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌خواردنی سیره‌، به‌ڵام ده‌بیت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ بزانن كه‌ سیر ده‌رمانی ده‌یان نه‌خۆشیه‌وه‌ سوده‌كانی هێنده‌ زۆرن له‌ هه‌ژمار نایه‌ن.

به‌شێك له‌ سوده‌كانی سیر كه‌ پێویسته‌ هه‌مووبیزانین بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاری بهێنین و بیخوین:-

1- یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.

2- توانای کەمکردنەوەی پەستانی خوێنی ھەیە.

3- ڕێگری دەکات لە گەشەسەندن و بڵاوبوونەوەی بەکتریا.

4- یارمەتی دەرە بۆ چارەسەری نەخۆشی سیل.

5- ڕێگری دەکات لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی قۆڵۆن، شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی پڕۆستات.

6- یارمەتی ھەرس کردنی خۆراک دەدات.

7- دەبێتە چارەسەر بۆ خوێن مەیین.

8- ئارەزووی خواردن زیاد دەکات.

9- دەبێتە ھۆی لەناوبردنی کرمی ڕیخۆڵەیی و گیانەوەرەری مشەخۆر.

10- یارمەتی دەرە بۆ چارەسەرکردنی کەم بینین.

11- یارمەتی دەرە بۆ چارەسەرکردنی ئاوسانی جومگەکان.

12- یارمەتی دەرە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە.

13- دەبێتە ھۆی ڕزگاربوونت لە ددان ئێشە.

14- چارەسەری زیبکە دەکات.

15- دەبێتە چارەسەر بۆ لەناوبردنی بالوکە.

16- بۆ چارەسەری خەوزڕان زۆرباشە.

17- کاریگەری ھەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازار لە ڕیخۆڵەکاندا.

18- بەکاردێت بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی، سییەکان، کۆکەڕەشە.

19- قۆناغی بەناوساڵاچوون( پیری ) ھێواش دەکاتەوە.

20- سیستەمی بەرگری لەش بەھێزدەکات.

Back to top button