ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر قه‌یسی نه‌تزانیوه‌ بیزانه‌ یه‌كجار به‌سوده‌

خواكوڕك

قەیسی بڕێكی زۆری لە ڤیتامین A تێدایە، بە تایبەتی كە وشككراوەتەوە. خواردنی سێ دانە قەیسی قەبارە مام ناوەندی نزیكەی 45% ی پێویستی رۆژانەی ئەم ڤیتامینە دابین دەكات. هەروەها قەیسی بڕێكی باشی لە ڤیتامین C و پۆتاسیۆم تێدایە، لەگەڵ ئەوەی كە كۆلیستیرۆلی تێدانییە.

بۆ ئەو كەسانەی كە هەستەوەریان بە خواردنی بە قەیسی هەیە، قەیسی وشك بە گازی دووەم ئۆكسیدی گۆگرد مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت وەكو پارێزەری رەنگ و كومكردنەوەی ئەگەری هەستەوەری. ناوكە تاڵەكەی قەیسی بڕێك لە مادەی سایانیدی تێدایە، كە مادەیەكی ژەهراوییە، بۆیە ئامۆژگاری ناكرێت كە ناوكی قەیسی بخورێت بەتایبەتی لە لایەن منداڵانەوە.

یەك دانە قەیسی تەنها 20 كالۆری وزەی تێدایە، قەیسی وشككراوە بۆ چارەسەركردنی قەبزی سوودی لێ وەردەگیرێت، زەیتی تۆی قەسی بەكاردێت لە ئاوێتەكانی جوانكاری و پیشەسازی سابون و گەلێك لە ئاوێتەكانی پێست.

قەیسی قوتووكراو، هەمان تامی قەیسی تازەی هەیە، لەبەر ئەوەی كە تا بە تەواوی پێدەگات، تام و رەنگی تەواو وەردەگرێت ئینجا قوتووبەند دەكرێت. لە رووی بەهای خۆركیشەوە، ئەوندە جیاوازی نییە لەگەڵ قەیسی تازەدا

Back to top button