ئەمریكا لەسەر ئۆپەراسیۆنەكانی پێشمەرگە نهێنیەك ئاشكرا دەكات

 
خواكوڕك
گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم دواییەی هێزكانی پێشمەرگە لە دەشتەكانی مووسڵ دا بۆ ئازادكردنی ئەو شارە رێگا سەختەكانی كردەوە، ئێستا رێگای ئازاد كردنی موسڵ كراوەیە.
 
لە لێدوانێكی دا بۆ ئاژانسی (AFP) گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەدژی داعش کۆڵۆنێڵ کریس گارڤه‌ر، رایگەیاند ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی پێشمەرگە لەم دوو رۆژە كە بەسەركەوتووی تەواو بوو، رێگای بۆ ئازاد كردنی موسڵی لەدەستی داعش خۆشكردووە، دەلێت، ئەمریكا لەرێگای راوێژكاری هاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگەدا رۆڵی راوێژكارییان بینیوە و مەبەستی لە ئۆپەراسیۆنەكەدا فراوانكردنی هێلەكانی پەیوەندی باشووری موسڵ و رێگرتنە لە جوڵەكردنی داعش.
 
هەروەها ئەو گوتەبێژە دەلێت پێشمەرگە ئامانجەكەی پێكاوە، هەموو پلانە سەربازیەكەی بە كورترین ماوە جێبەجێ كردووە.
Back to top button