وەزیرانی دەرەوەی ڕوسیا و ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا دۆخی سوریا و ڕاگەیاندنی ئاگربەست و “ڕوبەڕووبونەوەی تیرۆر” یان تاوتوێكردووە.

خواكوڕك
وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سێرگی لاڤرۆڤ لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەدا داوای لە ڕێكس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە دەسەڵاتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ ڕێگریكردن لە دووبارە هەراسانكردنەوەی هێزەكانی حكومەتی سوریا.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر پێویستی راگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا بە تایبەتی لە میانەی بەرێوەچوونی دانوستانەكانی ئاستانەدا و، ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و ڕێگریكردن لەبەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە سوریادا.

هاوكات تیلەرسن و لاڤرۆڤ رێككەوتون لەسەر بەردەوامی پەیوەندی نێوانیان بەتایبەتی سەبارەت بەو پرسانەی پەیوەندیان بە هەردوو وڵاتەوە هەیە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، دوای ئەوەی ئەمریكا فڕۆكەیەكی سوری خستەخوارەوە و هێزەكانی حكومەتی سوریای بۆردومانكرد، حكومەتی ڕوسیا هەماهەنگییەكانی لەگەڵ ئەمریكادا لەو وڵاتەدا ڕاگرت.

Back to top button