ژماره‌ی جنێوده‌ره‌كانی فه‌یس بووك ئاشكرا بوون بزانه له‌كوێ ئاراسته ده‌بن
خواكوڕك
ژماره‌یه‌كی زۆر جنێوده‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاراسته‌ی ناو تۆڕه‌كان و سۆسیال میدیا كراون كه رۆژانه جنێو ته‌شیر به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ چه‌واشه كردنی رای گشتی له‌كوردستاندا وا وێنا ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك، جنێوده‌ره، پاش به‌دواداچووێكی خواكوڕك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جنێو ده‌ده‌ن و له هه‌موو په‌یچ و هه‌ژماره‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون له یه‌ك جۆڕ ئه‌كاونت و ده‌یان جۆڕ ئه‌كاونتی وه‌همی دا ئاراسته ده‌بن”.
پێشتر خواكوڕك چه‌ند زانیاریه‌كی له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا كرد كه دوو جۆڕ جنێوده‌ر هه‌ن له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، جۆڕێكیان له‌به‌ر دۆخی دارایی و سه‌ختی قه‌یرانی ئابووری جنێو ده‌ده‌ن، كه ئه‌مانه به ئه‌كاونتی شه‌خسی خۆیان جنێو ده‌ده‌ن و دوورن له حزبی سیاسی و ته‌نها له‌به‌ر سه‌ختی قه‌یرانی دارای، تۆشی ئه‌م جۆره له تۆڕه بوون و كاردانه‌وهانه هاتوون، به‌ڵام جۆڕێكی تر ئاراسته كراون و بۆ به‌ڵارێدابردنی رای گشتی و هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری كردنی بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان جنێو ده‌ده‌ن، كه له ناوه‌ندێكی سیاسی ئاراسته ده‌به‌ن، كه ئه‌مانه‌ش چه‌ند جۆڕێكن، هه‌ندێكیان له رێزی ده‌زگاكانی ئه‌منی و واتا كارمه‌ندی ئه‌منین، هه‌ندێكیشیان لایانگرانی حزبه‌كانن به‌تایبه‌تی گۆڕان و كۆمه‌ڵ، كه له ئه‌كاونتی شه‌خسی و وه‌همیه‌كان جنێو ده‌ده‌ن”.
پێشتر فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووداو له‌باره‌ی بۆچوونه‌كانی فه‌یس بووك گوتی،كه زۆر جار دژی ئارسته ده‌بن گوتی” من هیچ كات سڵ له فه‌یسبوك چیه‌كان ناكه‌مه‌وه، چونكه فه‌یس بووك رای گشتی نیه به‌ڵكو هه‌وڵی به‌ڵارێدا بردنی رای گشتیه، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ی لێی كرد گوتی خۆ فه‌یس بووك رای گشتیه و تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، فه‌ره‌یدوون عه‌بدولقادر گوتی”نه‌خێر فه‌یسبووك رای گشتی نیه، گوتی ده‌زگایی مخابه‌راتی هه‌یه به‌ده‌یان هه‌زار فه‌یسبووكی بۆ چه‌واشه‌كردنی رای گشتی دروست كردووه، به‌ده‌یان په‌یچ وئه‌كاونتی هه‌یه بۆ جنێودان به نه‌یاره‌كانی” بۆیه رای فه‌یسبووك رای گشتی نیه”.
به‌گوێره‌ی زایناریه‌كانی خواكوڕك ده‌زگای زانیاری یه‌كێتی كه له‌لایانه لاهور تاڵه‌بانیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و ژووری توێژینه‌وه‌كانی گۆڕان و مه‌كته‌بی رێكخستنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر له 500 ئه‌كاونتی وه‌همی و لایانگرانی خۆیان ئاراسته‌ی ناوتۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كردووه، كه هه‌ر كه‌س به پێچه‌وانه‌ی حزبه‌كانیان یان باڵی ناو حزبه‌كانیان قسه بكات، په‌لاماری بده‌ن و به‌جنێو هه‌وڵی به‌ڵارێدا بردنی بابه‌ته‌كه بده‌ن، شاره‌زایه‌كی ئایتی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان(كاروان یاسین) كه قوتابی ماسته‌ره له‌به‌شی وێب سكورێتی له‌و باره‌یه‌وه به‌خواكوڕكی راگه‌یاند” سیسته‌می تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان سیسته‌مێكی ئاسانه بۆ ئه‌وه هه‌ر كه‌سێك به‌ده‌یان جۆڕ ئه‌كاونتی تێدا بكاته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و جۆڕه كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی تر ئه‌وكاونته‌كان به‌كار بهێنن، ده‌لێـ” له‌ماوه‌ی رابردوو، سیسته‌می فه‌یس بووك چه‌ندین جۆڕ گۆڕانكاری تێدا كرا بۆ كۆنترۆڵكردنی به‌كار هێنه‌رانی فه‌یس بووك، كه تێیدا ئه‌كاونتی وه‌همی سنوردار بكات، وه‌ك(دانانی ره‌قه‌م مۆبایل) به‌ڵام سنوردار كردنی ئه‌كاونتی وه‌همی ئه‌سته‌مه، به‌ری پێناگیرێت و گوتی ئه‌گه‌ر به‌ده‌یان مه‌رجیش هه‌بێت، گه‌ر كه‌سێك مه‌به‌ستی بێت ده‌توانێت ئه‌كاونتی وه‌همی بكاته‌وه، مه‌رجه‌كانیش ده‌سته‌به‌ر بكات، بۆ فه‌یس بووك، بۆیه رێگری ناكرێت له ئه‌كاونتی فه‌یس بووك، ده‌شلێـ” به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمپانیایی فه‌یسبووك لقی خۆی بكاته‌وه له‌كوردستان ئه‌وه بێگومان ده‌كرێت كۆنترۆڵ بكرێت و سزای له‌سه‌ر دابنرێت سنوردرا بكرێت”.
هه‌روه‌ها كاروان یاسین ده‌شلێـ” من ماوه‌یه‌ك كارم له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌كاونتانه ده‌كرد كه جنێو ده‌ده‌ن و چه‌ندین جاریش قسه‌م له‌گه‌ڵ په‌یچه‌كان كردوه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی وه‌ك رووداو و كوردستان 24 و باس و چه‌ندانی تر به‌هی ئێوه‌شه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیقه‌تمداوه، ئه‌و ئه‌كاونتانه كه وه‌همین ئه‌كاونتی ئاراسته كراون، پێده‌چێت ئه‌مانه پرۆژه‌یه‌كی سیاسی بن، به‌ڵگه‌ش هه‌یه كه ئه‌و ئه‌كاونتانه دابه‌ش بوونه و له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان یه‌ك ده‌گرنه‌وه، هه‌موویان ته‌نها جنێو چه‌واشه‌ی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن، ده‌لێت په‌یچ هه‌بووه ده‌جار ئه‌كاونتی وه‌همی باند كردووه، به‌ڵام به ئه‌كاونتی تر دێنه‌وه‌و هه‌مان كۆمپێنت و نووسین دووباره داده‌نێنه‌وه”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئه‌و جۆڕه ئه‌كاونتانه كه باند ده‌كرن و دێنه‌وه، به‌هه‌مان شێوه كۆمێنته‌كه ده‌نووسنه‌وه، پێده‌چێت پرۆژه‌یه‌كی سیاسی بێت، له‌به‌رامبه‌ر دا پاره وه‌ربگرن، چونكه هیچ كه‌سێ به‌بێ پاره وه‌رگرتن ئه‌م كاره ناكات له‌خۆیه‌وه، ئه‌وه‌نده پێ‌داگر نابێت، چونكه ئه‌مه وه‌قتی ده‌وێت” ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر كه‌سێك پاره له‌به‌رامبه‌ری وه‌رنه‌گرێت ئه‌و هه‌موو كاته نابه‌خشێت به‌و كاره”.
پێشتر مه‌سعودج بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه جۆڕه ئیرهابێكی فكری له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و لایانه سیاسیه‌كان هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی باشوری كوردستان بوه چه‌مكێكی بۆ به‌كار هێنانی ئه‌و جۆڕه هێرش و جنێودانانه‌ی كه له‌تۆڕه‌كان و میدیاكان ئاراسته‌ی كه‌سایه‌تی سیاسی و هونه‌ریی و شاعیر و ته‌واوی چین و توێژه‌كان ئاراسته ده‌بن”.