لەسنووری شنگال بە گوللەى پەكەكە خانووی هاوڵاتيەك سووتێنرا

خواكوڕك

مەترسی دەست دریێژیەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە سنوری خانە سۆرو شنگاڵ بۆ سەر خەلكی سڤیلی ئەم ناوچانەی كە بە بێ‌ خواستی خەلكی ناوچەكە بنكەو بارەگایان كردۆتەوە چەندین جاریش لە رێگای رفاندنی مێرمنداڵ و دانانی بازگەی نا پێویست كێشە بۆ خەلكی ناوچەكە دروستكردووە, لە دواهەمین پێشهاتیش لەناوچەی خانەسۆر خانووی هاووڵاتییەك لە لایەن پەكەكە تەقەی لێكراوە و بەهۆی گولەوە گڕی گرتووە و بەتەواوەتی سووتێنراوە .
خەیری زیبان ئەندامی ئەنجومەنی قەزای شنگال گوتی: “خانووی هاووڵاتی(سەیدۆ حەجی عەلی)لە ناوچەی خانەسۆر لە سنووری پەكەكە لە شنگال دەستڕێژی گولەی لێكراوە و بەوهۆیەوە تەواوی خانووەكە سووتاوە”.
گوتیشی: “ئەو ڕووداوانە لە سنووری پەكەكە ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ كوردانی ئێزدی لەسنووری پەكەكە چونكە پێدەچێت چەندین ڕێگا و شێوە تاقیبكەنەوە بۆ ترساندنی هاووڵاتیان”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی قەزای شنگال زیاتر گوتی: “ئەو كەسانەی كە تەقەیان لە ماڵی ئەو هاووڵاتییە كردووە نەناسراون بەڵام خانەسۆر لەژێر دەستی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)یەو ئەو كەسەی كە خانووەكەشی سووتاوە هاووڵاتییەكی ئاسایی و بێ كێشەیە.

Back to top button