سكۆتلەندا بڕیاری بەڕێوەچوونی دووەم ریفراندۆمی بۆ سەربەخۆیی دا

خواكوڕك

دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو ریفراندۆم بۆ جیا بوونەوەی سكۆتلەندا لە بەریتانیان بەرێوە چوو, بەڵام زۆرینەی بەشدار بووان بە نەخێر وەڵامی پرسیاری ریفراندۆمەكەیان دایەوە, جارێكی دیكە ئەمرۆ سێشەممە سەرۆكوەزیرانی سكۆتلەند (نیكۆلا ستورجێئۆن) بە فەرمی بڕیاری بەڕێوەبردنی ریفراندۆنی سەربەخۆیی سكۆتلەندای بۆ جاری دووەم ڕاگەیاند

 

بڕیارە بۆ دووەم جار ریفراندۆمی سەربەخۆیی وڵاتی سكۆتلەند و جیابوونەوەیان لە بەریتانیا لە پایزی ساڵی 2018 دا بەڕێوە بچێت.

سەرۆك وەزیرانی سكۆتلەند رایگەیاند كە ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە پاش یەكلابوونەوەی بڕیارەكان سەبارەت بە بەریتانیا و سكۆتلەند لەگەڵ وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا لە بروكسێل ئەنجام دەدەن و لە پاش راگەیاندنی ئەنجامی ریفراندۆم ئەگەر بە بەڵێ سەركەوت ڕاستەوخۆ سەربەخۆیی راناگەیەنن و سەرەتا زەمینەسازی بۆ بوون بە ئەندام لە وڵاتانی یەكێتیی ئەورووپا دا بۆ دەكەن.

 

دەرفەتی بەڕێوەبردنی ریفراندۆم بۆ جاری دووەم بۆ وڵاتی سكۆتلەندا لە پاش جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەكەتی ئەورووپا، بۆ سكۆتلەندیەكان رەخساوەتەوە كە پێشبینی دەكرێ ئەم جارە سكۆتلەندیەكان ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن و دەنگ بۆ سەربەخۆیی وڵاتەكەیان بدەن

 

Back to top button