هەرێمی كوردستان.. ژمارەی گەشتیاران زیاد دەكات

خواكوڕك

ئەمڕۆ سێشەممە دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند “تەنیا لە ٤ ڕۆژی رابردودا زیاتر لە ١٤٠ هەزار گەشتیار هاتونەتە هەرێم و پێشبینی هەڵكشانی ژمارەی گەشتیارەكان دەكەن لە چەند ڕۆژی داهاتودا”.

دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە راگەینراوەكەیدا ئاماژەی بەوەشكردوە “بەردەوامن لە پەرەپێدان و بوژانەوەی كەرتی گەشت و گوزار لە سەر بنەمای جێبەبەجێكردنی پلانی ستراتیژی دەستەی گەشتوگوزار بە پاڵپشتیی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پاڵپشتی و سەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی گەشتیاری لە ناوچەكانی (بێخاڵ، كانی ماران، گەلی علی بگ و چەند پڕۆژەیەكی تر لە ئایندەیەكی نزیك لە چەند ناوچەیەك دەچنە جێبەجێ كردن وەك (ئەحمەد ئاوا، سەرسەنگ و چەند شوێنێكی تر).

دەستەكە باسی لەوەش كردوە “ئەم پێشكەوتن و دەسكەوتانەش لە ئەنجامی چالاكی جۆراوجۆری گەشتیارین كۆنفڕانس، پێشانگای گەشتیاری، دیداری كۆمپانیاكان، وۆرك شۆپ، دەیان جۆری چاپەمەنی و فیلم و بەئەلیكترۆنی كردنی گەشتوگوزار هەروەها بەرهەمی پێشكەوتنەكانیش بە هاوكاری و پاڵپشتی سەرجەم دامەزراوە و دەزگاكانی حكومەت بووە بە تایبەت پارێزگارەكان، یەكە ئیداریەكان، دەزگا ئەمنیەكانی هەرێم”.”.

 

لە درێژەی راگەیاندراوەكە ئەوەش ئاشكرا كراوە “ماندووبوون و پێشكەوتنەكانیش بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران بۆ نموونە، تەنیا لە ٤ ڕۆژی جەژن واتە لە ٢٣ی مانگ تا كو ٢٦ زیاتر لە ١٤٠ هەزار گەشتیار، هاتۆتە هەرێم، چاوەڕوان دەكەین ژمارەكە زۆر بەرز بێتەوە و ئەم جەژنە ژمارەیەكی پێوانەیی سەردانی هەرێم بكەن”.

شایەنی گوتنە پێشتر نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفراسێك پەیوەست بە كەرتی گەشتیاری رایگەیاند دەبێت لە هەرێم كەرتی گەشت و گوزار شوێنی كەرتەكانی دیكە بگرێتەوە لە زیاد كردنی داهاتی وڵات.

 

Back to top button