ئومێد خۆشناو: كاروان ناوه‌ستێ و ئیراده‌مان به‌رزه هه‌ر به سه‌ربه‌خۆی ده‌گه‌ین چی ماوه نه‌یكه‌ن ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان دێت بیكه‌ن
خواكوڕك
سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد له په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م ئه‌و پرسه گرنگه له لایه‌ن هه‌ندێكی هێز و لایه‌نی ناوخۆی و چه‌ند كه‌ناڵێكی دیاری راگه‌یاندنی كه به فیتی مالیكی و لایه‌نێكی دیاری كوردستان هه‌نگاو ده‌نێن و دژه ریفراندۆمن ده‌ڵێت” ده‌مێکه هه‌رچی هه‌وڵ وتوانای نه‌یارانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان هه‌یه خراوه‌ته گه‌ڕ،به‌ڵام چاوه‌ڕوانکراوه هێنده‌ی له واده‌ی ڕیفراندۆم نزیک ببینه‌وه،پیلان وپلانی دژه سه‌ربه‌خۆکان وفشاره جۆر به‌جۆره‌کان زێترببن.
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراكسینۆی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له واڵی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌نووسێت” ساڵی ٢٠١٤ساڵێکی ئاسایی نه‌بوو له‌ژیانی کوردستانیان،سه‌ره‌تاکه‌ی بڕینی بوودجه‌و قوتی ژیانی هاونیشتیمانیان بوو،ناوه‌ڕاسته‌که‌ی هێنانی داعشی دڕنده‌و هێرش وپه‌لاماری داگیرکارانه بوو،کۆتایه‌که‌ی ساڵیش قوڵکردنه‌وه‌و فراوانکردنی کێشه ناوخۆیه‌کان بوو.!
هه‌موو ئه‌وانه یه‌ک ئارمانجیان هه‌بوو،ئه‌ویش له‌باربردن یان ڕاگرتنی کاروانی سه‌ربه‌خۆی بوو،خۆشبه‌ختانه ئیڕاده‌ی گه‌لی کوردستان له‌هه‌مبه‌ر هه‌موو پیلانه‌کان سه‌رکه‌وت وبه‌رگه‌ی بێ مووچه‌ی وژیانی قورسی گرت وپێشمه‌رگه‌ش موعجیزه ئاسا،سه‌رکه‌وت وداعشی تێکشکاند.
به‌ڵام کێشه‌ناوخۆیه‌کان وچاره‌سه‌رکردنیان بوو به‌مه‌ته‌ڵ،ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێڕوانینێک هه‌یه بڕیاری پێش وه‌خته‌ی داوه‌که،نابێ به‌هیچ کلۆجێ کێشه‌کان چاره‌سه‌ربن وگه‌ل یه‌ک ڕیزبێت،ئه‌و تێفکرینه‌ش له‌لایه‌ن به‌شێک له‌به‌کارخراوانی گۆڕان سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت وبێشک له‌و لاشه‌وه قورمیش کراون.!
خۆشناو زیاتر نوسیویه‌تی” ئه‌ی ئه‌وه نییه هێندێکیان زۆر بێشه‌رمانه بوونه‌ته،قسه بێژی داگیرکاران ودژ به ڕیفراندۆم وسه‌ربه‌خۆی قسان ده‌که‌ن وده‌نووسن؟.
تا ئێستا سه‌رانی به‌غدا زۆر شه‌رمنانه له‌و پرسه‌قسان ده‌که‌ن،به‌ڵام نوێنه‌ره کورد زمانه‌کانیان ده‌نگیان به‌رزترو بێشه‌رمتر دێنه گۆ!.
تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر یان عه‌ره‌بی ،یا عێراقی،جورئه‌تیان نه‌کردووه،دژ به‌سه‌ربه‌خۆی بێنه ده‌نگ،به‌ڵام ده‌زگای فه‌رمی ونافه‌رمی کوردزمانی گۆڕانیان خستۆته قسه‌و دژ به‌چاره‌نوسی وڵات قسان ده‌که‌ن.
هه‌ر بۆیه چیتر ماوه بیکه‌ن،ئه‌وه‌ی نه‌کراوه پێتان نه‌کراوه بیکه‌ن،بێمنه‌ت بن چیترتات له‌مست دێ بیکه‌ن،ئه‌و ژانه‌ی له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو بینیمان ژانی له‌دایک بوونی ده‌وڵه‌ت بوو.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی فراكسیۆنی زه‌رد نووسیویه‌تی” کاروانه‌که ناوه‌ستێ ئیڕاده‌مان هێنده به‌رزه،دڵنیان دڵنیان هه‌ر پێی ده‌گه‌ین،به‌ڵام ئه‌وکات ئێمه له وڵاتی سه‌ربه‌خۆ سه‌ربه‌رز ده‌ژین،ئێوه‌ش سه‌رکزوو مه‌لوول به‌یت وبالۆره‌ی دێڕه ناشرینه‌کانی مێژووتان،بۆ نه‌وه‌ی ئاینده ده‌گێڕنه‌وه….