پارتی له‌ كه‌ركوك هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك كراوه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین بانگه‌شه‌ بۆ ریفراندۆم ده‌ستپێبكات

خواكوڕك

به‌رپرسی لقی3ی پارتی له‌ كه‌ركوك سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” ئاماده‌كارییه‌كان كراوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌و باره‌وه‌ كۆبونه‌ته‌وه‌ دوا بڕیار ئه‌وه‌یه‌ چاوه‌ڕێی كۆمسیۆنیب اڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانین.

(د.محه‌مه‌د خورشید) به‌رپرسی لقی3ی پارتی له‌ كه‌ركوك به‌ خۆڕنیوزی راگه‌یاندوه‌” لایه‌نه‌ سیاسه‌یكان له‌كه‌ركوك كۆبووینه‌ته‌وه‌ بڕیاری ئه‌نجامدانی  ریفراندۆممان داوه‌ ئاماده‌سازین، گفتوگۆشمان كردووه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمسیۆنی باڵا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رێكاره‌كان بگرنه‌ به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌ركوك، له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كردنین بۆ ریفراندۆم.

به‌رپرسی لقی3ی پارتی سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنی پێكهاته‌كانی تری كه‌ركوك جگه‌ له‌ كورد، رایگه‌یاند” پێمان وانیه‌ به‌شداری پێكهاته‌كانی تری كه‌ركوك، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش بێت به‌ڵام ئیمه‌ رۆژانه‌ وه‌كو پارتی له‌ گفتوگۆین له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و پیاوماقوڵ و ریش سپیه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی تێیان بگه‌ێنین كه‌ ریفراندۆم له‌ دژی ئه‌وان نیه‌ به‌ڵكو ئه‌وان به‌شێكن له‌و پرسه‌، ئومێدیش ده‌كه‌ین جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چۆن له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كۆبووه‌ وه‌ ئاواش له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی سنوری كه‌ركوك كۆببێته‌وه‌ و زه‌مانه‌تی ئه‌وه‌یان پێبدرێت كه‌ پارێزراو ده‌بن له‌ ده‌وڵه‌تی كوردستان.

Back to top button