گرنگی ئابوری گه‌نم چیه‌ و چۆن سودی لێ وه‌رده‌گیرێت؟

خواكوڕك

گرنگی ئابوری گه‌نم چیه‌ و چۆن ده‌كرێت سودی لێ وه‌ربگیرێت، وه‌ك ده‌زانرێت گه‌نم یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ر خۆراكه‌ گرنگه‌كان له‌ ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نم ده‌كریت به‌نان و جۆره‌ها خۆراكی تر كه‌ مرۆڤ سودی لێ وه‌رده‌گرێت.

لەبەر ئەوەی گەنم بە بەروبوومێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ خۆراکی مرۆڤ بۆیە پایەکی بەرزی ھەیە لە ئابووری ھەموو وڵاتێکدا وە ھەر لە چاخەکانی پێش مێژووەوە خۆراکی مرۆڤ بووە سەرەتا بە برژاوی خواردوویانە ئنجا دوایی کردوویانەتە ئاردو ھەویرو تاکوو توانیویانە نانی لێ دروستبکەن،چونکە لە ناو دەنکی گەنمی ورددا جۆرێک لە گلۆتین لەناو پڕۆتین دا ھەیەکەشێوەیەکی لاستیکی ھەیەوبە ئاسانی دەبێتە نان و سەموون , بەڵام جۆرێک لە گەنمی ورد ھەیە گڵۆتینەکەی زۆر لاستیکی نیە بۆیە ئەو جۆرانە بۆ دروستکردنی کێک و بسکویت بەکاردەھێنرێن،بەڵام گەنمی درشت کەگڵۆتینی ڕەقە و لاستیکی نیە بۆ بەرھەمھێنانی ھەڕشتەو ساوار بەکاردەھێنرێت.ئاردی گەنم( ١٢-١٧% )پڕۆتینەو( ٧٥% )کاربۆھیدراتەو (١.٥%)رۆنە ھەروەھا فیتامین B1, B1خوێیە کانزاییەکانیوەک کالسیۆم ومەگنسیۆم وفۆسفۆرو ئاسنی تێدایە, بەکورتی دەتوانین گرنگی ئابووری گەنم لەم خاڵانە چڕبکەینەوە:

  1. بەکارھێنانی دەنکی گەنمی ورد بۆ نان و سەموون.
  2. بەکارھێنانی دەنکی گەنمی درشت بۆ ساوار و گەنمە کوتاو ھەڕشتە.
  3. لە پیشەسازی شیرنەمەنی و ھەویرکاری وەک کێک و بسکویت بەکار دێت،
  4. دەنکی گەنم وەک ئالیک دەدرێتە ئاژەڵ.
  5. قەدو گەڵای بە سەوزی و قرشەو کایەکەشی بە وشکی وەک ئالیک دەدرێتە ئاژەڵ.

ناوەندەکانی بەرھەمھێنان:- دەکرێ گەنم لەزۆربەی ناوچەکانی جیھان بچێنرێ،بەڵام بەرێژەی(٧٥%) لە باکووری گۆی زەوی دەچێنرێت،لەناوچە دەشتاییەکانی یەکسان لەگەڵ ئاستی رووی دەریا ھەتا بەرزایی(٤٥٠٠) م دەچێنرێ , وە(٧%)چاندنی گەنم بەشێوەی دێمەکارییە واتە پشت بەباران دەبەستێت،وەک بەروبوومێکی زستانە دەناسرێت،بەڵام بە رێژەیەکی کەم وەک بەھارە دەچێنرێت بە تایبەتی لە ناوچە زۆر ساردەکان . گرنگترین ئەو وڵاتانەی کەگەنم بەشێوەیەکی فراوان دەچێنن و ھەناردەی دەرەوەی دەکەن، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا وچین و رووسیاوئوسترالیاو ھند.لەعێراقیش گەنم بەرێژەی ھەرە زۆری لە کوردستان دەچێنرێ،بەتایبەتی گەنمی درشت ،وەک لە پارێزگاکانی ھەولێرو سولەیمانی وکررکوک و دھۆک و موسڵ وھەروەھا لە دیالە و تکریت و کوت.

Back to top button