جۆره‌كانی ترێ كامانه‌ن و سوده‌كانی چین؟

خواكوڕك

وه‌ك ده‌زانین ترێ میوه‌یه‌كی ئێجگار به‌سووده‌ و پێکھاتووە لە ڕێژەیەکی بەرز لە شه‌كری ترێ‌ و كالیسێۆم و فۆسفۆڕ و ئاسن و ڕێژەیەکی کەم لە ڤیتامینی A و C. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك سودی هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

 

  1. پاککردن و نەرم کردنی خوێن وھاندانی چالاکیی كۆئه‌ندامی هه‌رسه‌وه‌ 
  2. ده‌مار و ماسولكه‌كان بەھێزتر وچالاکتر دەکات و دەبێتە ھۆی تازەکردنەوەی خانەکانی ناو لەش و چارەسەرکردنی کەم خوێنی و کەمی خۆراک و ھیلاکی و لاوازی و پەستانی سەر ئێسقان.
  3. باشە بۆ زەردوویی و دەبێتە ھۆی دەرکردنی ژەھراوی ناو لەش بۆ دەرەوەی لەش و باشە بۆ نەخۆشییەکانی گورچیلە.
  4. کوڵاوی گەڵای ووشکی ترێ‌ باشە بۆ چارەسەرکردنی بەستنی میزەوە (کێشەی میزنەکردن) و سکچوون بە خواردنەوەی یەک کوپی کوڵاوی گەڵای ووشک پێشی نان خواردن.
  5. ترێی ووشک کراو (مێوژ) خواردنێکی بەھێزە و باشە بۆ جگه‌ر و ھاندەرە بۆ چالاکیی گشتی لەش، ھەروەھا کوڵاوەکەی لەگەڵ ئاو و شەکر بۆ چارەسەرکردن و نەرم کردنی کۆکە و رێکخستنی ھەناسەدان.

جۆره‌كانی ترێش ئه‌مانه‌ن:-

  1. ترێی کشمیشی
  2. ترێی سوورکە
  3. ترێێ سەرقووڵە
  4. ترێی سپیکە
  5. ترێێ پیشۆڵکە
  6. ترێی دۆشاوی
  7. ترێێ ڕەشمیری
  8. ترێێ ڕەشکەتێبینی/ نابێت مێوژ و خورما بە پێکەوە بھەنجێنرێن چونکە زوو گەنییو دەبن. ھەروەھا نابێت مێوژ لە (٣) ڕۆژ زیاتر بمێنێتەوە چونکە تێک دەچێت و پێکھاتەکەی دەگۆڕێت بە تایبەتی لە ژینگەیەکی گەرم.

     

Back to top button