بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كانی هێزی پێشمه‌رگه ته‌قیه‌وه
خواكوڕك
ئێواره‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه له میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركوك، چوار پێشمه‌رگه بریندار بوون، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەمیحوەری رۆژئاوای كەركوك به (خواكوڕك)ی راگه‌یاند” ئێوارەی دوێنێ سێ شه‌ممه 27/6/2017 بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكی پێشمەرگە تەقیوەتەوەو له ئه‌نجامیشدا 4پێشمەرگە برینداربوون، كە خۆشبەختانە برینەكانیان سووكەو مەترسی نیه له سه‌ر ژیانیان، ئێستاش له ژێر چاودێری پزیشكدان.
بەپێی زانیاریه‌كان بۆمبەكە له شارەدێی دووبزو لەگوندی (عەلەغێر) بە ئۆتۆمبێلێكی فەوجی سێی لیوای دوو دا تەقیوەتەوە، بەپێی زانیارییەكانیش ئەوە هەشتەم جارە لەو میحوەرە بۆمب بەهێزەكانی پێشمەرگەدا دەتەقێتەوە، تا ئێستاش ره‌نگه به ده‌یان بۆمبی تری چێندراول ه سنوره‌كه هه‌بن كه تیرۆریستانی داعش چانجوونی به مه‌به‌ستی زیان گه‌یاندن به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوولاتیانی سنوره‌كه.