به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی هه‌ولێر: پایته‌ختی كوردستان ئارامترین جه‌ژنی به‌ڕێكرد سوپاس بۆ خه‌ڵكی هه‌ولێڕ
خواكوڕك
سه‌باره‌ت به پلانی ئه‌منی شاری هه‌ولێر، بۆ رۆژانه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت” لە سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، هیچ حاڵەتێكی تاوان ڕووی نەداوە و هەولێر ئارامترین جەژنی بەڕێ كرد، خه‌ڵكیش له‌و په‌ڕی ئارمایدا بوون.
لیوای مافپەروەر (عەبدولخالق تەڵعەت) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر له كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند” سەرباری ئەوەی كە لەم جەژنەدا زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان كردبوو، هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو لەو سێ ڕۆژەدا ڕووی نەداوە و خەڵك لەوپەڕی ئارامیدا جەژنیان پیرۆز كرد، پایته‌ختیش زۆر ئارام بوو.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا” ئەو پلانە ئەمنییەی كە پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگیی ئاسایش، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی، فریاكەوتن و هێزە ئەمنییەكانی دیكە دایانڕشتبوو، 100% سەركەوتوو بوو و هیچ ڕووداوێكی نائاسایی و نایاسایی ڕووی نەداوە، هه‌روه‌ها سوپاس بۆ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر كه هه‌میشه هاوكار بوون بوون له‌گه‌ڵمان له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكی نه‌خوازراو رونه‌دات.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر له كۆتاییدا گوتی “ئه‌وه سێیەم جەژنە هەولێر هیچ حاڵەتێكی تێدا ڕوو نادات و هاونیشتمانیان لە كەشێكی ئارام‌دا نەریتە ئایینییە كۆمەڵایەتییەكان بەڕێ دەكەن”.