وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ مانگی پێنج راده‌گه‌ێنێت

خواكوڕك

به‌پێی زانیارییه‌كانی له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،خشته‌یه‌كی نوێی مووچه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، ده‌ست ده‌كات به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی5ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌ خۆرانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو (وه‌زاره‌تی دارایی) وه‌ریگرتووه‌ ” له‌ نێو وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنجی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو، بڕیاریشه‌ له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌ خشته‌ی نوێی موچه‌ بلاوبكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ دابه‌شبكرێت.

بڕیاره‌یشه‌ له‌ سەرەتای هەفتەی داهاتووت پاش راگه‌یاندنی خشته‌ی نوێی مووچه‌ دەست بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ بكرێت و دواتریش موچەی وه‌زاره‌ته‌كانی تر به‌ پێی ریزبه‌ندی دابه‌شده‌كرێت.

Back to top button