حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌شی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی و گۆڕان شكه‌ستی هێناوه‌، نه‌ك له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان

خواكوڕك

له‌ماوه‌ی رابردوو زۆرترین ره‌خنه‌ ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك چه‌مكی شكه‌ست هێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆته‌ پێناسه‌ی ده‌سپێكی ره‌د كردنه‌وه‌ی هه‌موو پرۆژه‌یه‌كی سیاسی حكومرانی له‌كوردستاندا، ئه‌مه‌ش له‌لایان به‌شێك له‌ میدیاكانی و رۆشه‌نبیرانی سلێمانی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا راوێژكارێكی یاسایی ده‌لێت به‌لێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان شكه‌ستی هێناوه‌، به‌ڵام شكه‌سته‌كه‌ سه‌رتاسه‌ری نیه‌، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی لۆكالیه‌ و ده‌لێت نازنم حکومەت چی خواردووە، بەڵام ئەگەر شکستی خواردبێ، بەپلەی یەکەم و سەرەکی ، ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان جێی باسە“.

عوسمان عەلی وەیسی راوێژكاری یاسایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌وه‌ڵامی بانگێشه‌ بۆ شكه‌ستی حكومرانی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ده‌نووسێ”بەشێک لە رۆشنبیر و میدیای سلێمانی بانگێشه‌ی شكه‌ست خواردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌كه‌ن ده‌نووسێـ”بەپلەی یەکەم و تاکە بەرپرس جەنابی مام جلال و کاک نەوشیروان بەرپرس بوون،  حکومەتی سلێمانی و کاک کۆسرەت و کاک دکتۆر بەرهەم بەرپرس بوونـ”.سەرۆکی هەرێمی سلێمانی بەرپرس بووە، پارێزگاو ئیدارە و بەرپرسانی بەرپرس بوون، ـ مەکتەبی سیاسی یەکێتی و حزبە هاوپەیمانەکانی بەرپرسن. نوخبەی شاری رۆشنبیری و میدیاکەی بەرپرسە”.

هه‌روه‌ها عوسمان عه‌لی وه‌یسی ده‌شنووسێ” مۆدێلی ئەسپارتە و کۆماری ئەفلاتوونی ئەمەیە، کوا پارەو پوڵی سلێمانی کوا پارەی پڕۆژەکان. کوا پارەی تەنمیەی ئەقالیم. کوا بەرپرسیارێتی ..زۆر مەزنە، پێش هەموو شتێک راستگۆییە دەمەوێ لە راستگۆیەکی شار راستیەکان ببینم و ببیستم؟ من وەک پشدەرییەک دەمەوێ پڕۆژە و پارە سەرفکراوەکانی ببینم؟كوان؟

Back to top button