رێگای‮ ‬كه‌لار _ سلێمانی‮ ‬بە رێگای‮ ‬مەرگ ناسراوه‌ كه‌ به‌قه‌ده‌ر كیمیابارانی هه‌له‌بجه‌ مرۆڤی تێدا مردووه‌

خواكوڕك

رێگای خانه‌قین سلێمانی كه‌ به‌رێگای مه‌رگ ناسراوه‌،  ‬ئەویش بە هۆی‮ ‬ئەوجەنجاڵی‮ ‬و خراپی‮ ‬و بەرز ونزمی‮ ‬و چاڵ و چۆڵی‮ ‬سەر رێگاكەیە كە ئەمە وادەكات رۆژانە رووداوی‮ ‬هاتووچۆی‮ ‬لێبكەوێتەوە،‮ ‬له‌ ماوی‮ ‬چەند مانگی‮ ‬ڕابردوودا تەنها لەسنووری‮ ‬گەرمیانەوە‮ ‬200 ‮ ‬رووداوی‮ ‬هاتووچۆ روویداوە و لە سنووری‮ ‬خانەقینیشەوە بۆ كەلار زیاتر لە‮ ‬10 ‮ ‬رووداوی‮ ‬هاتووچۆ روویداوە له‌ ئێستاشدا ئه‌م رێگایه‌ به‌رده‌وام رووداوی ئۆتۆمبێلی تێدا دروست ده‌بێت، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان مه‌رگی رێگاكه‌ له‌ 26ساڵی ئیداره‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له‌ سلێمانی له‌ هه‌له‌بجه‌ زیاتر خه‌ڵك له‌و رێگایه‌دا مردووه‌”.

به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ئه‌و رێگایه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، زیاتر له‌ 300 رووداوی كاره‌ساتبار تۆمار كراوه‌ له‌و رێگایه‌ كه‌ له‌و 300 رووداوه‌ زیانی گیانی و مادی زۆری له‌ هاوڵاتیان داوه‌، به‌گوێره‌ی قسه‌ی هاوڵاتیان كه‌ له‌و باره‌وه‌ كردوویانه‌ ئه‌م رێگایه‌ به‌قه‌ده‌ر نه‌هامه‌تیه‌كانی سه‌ر كورد كه‌ له‌لایان داگیركه‌رانه‌وه‌ به‌سه‌ر كورد دا هێنراوه‌، زیانی له‌ گه‌لی كوردستان داوه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌، هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی ئارام جه‌بار كه‌ خۆی یه‌كێكیشه‌ له‌ سایه‌ق تانكه‌ره‌كانی نه‌وتی به‌شی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ كۆمپانیای قه‌یوان، ده‌لێـ” به‌ڵێ ئه‌م رێگایه‌ رێگای مه‌رگی هاوڵاتیانه‌و ده‌شلێـ” ئه‌م رێگایه‌، هاتووچۆی زۆر له‌سه‌ره‌وه‌، ده‌لێت ته‌نكه‌ره‌كانی نه‌وت و به‌نزین كه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ دێن و ده‌چن، به‌ته‌واوی رێگاكه‌یان، بۆ هاتوو چۆی هاوڵاتیان سه‌خت كردووه‌، ده‌شلێـ، خۆم كه‌ یه‌كێكم له‌ شوفێری تانكه‌ر ده‌لێـ” كه‌ رێگای هاتوو چۆی من كه‌ له‌ نه‌وتی بلۆكه‌كانی سه‌ر قه‌ڵا، به‌ره‌وه‌ به‌نده‌ر عه‌باس ده‌یه‌ین هه‌ر به‌م رێگایه‌وه‌ هاتوو چۆ ده‌كه‌ین، له‌به‌رامبه‌ریشدا تانكه‌ره‌كانی ئێرانیش هه‌ر به‌و رێگایه‌ دا هاتوو چۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش زه‌ختێكی زۆری له‌سه‌ر رێگاكه‌ دروست كردووه‌، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ده‌یان كاره‌ساتی دڵ ته‌زێن له‌و رێگایه‌ رووبدات، ده‌شلێت ئه‌گه‌ر بلێم به‌هه‌زاران كاره‌سات درۆ ناكه‌م”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ بەڕێوبەری‮ ‬نەخۆشخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬خانەقین له‌باره‌ی رێگای مه‌رگ ده‌لێـ”‬‮ ‬ئەو هاووڵاتیانەی‮ ‬كە كەسێكیان نەخوش دەبێ و رەوانەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەكرێت زۆربەی‮ ‬ئەو هاووڵاتیانەش خەڵكی‮ ‬خانەقینن،‮ ‬ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی‮ ‬كە تاوەكو ئێستا نەخۆشخانەیەكی‮ ‬گەورە لە شارەكەدا نییە كە بتوانی‮ ‬نەشتەرگەری‮ ‬گەورە ئەنجامبدەن تیایدا‮.كە نەخۆشخانەی‮ ‬گەورەش بكرێتەوە لە خانەقین ئەوان ناتوانن نەشتەرگەری‮ ‬گەورە ئەنجامبدەن،‮ ‬چونكە بە پێی‮ ‬یاسای‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬عێڕاق نە خۆشخانەی‮ ‬قەزاكان زنجیرەی‮ (‬ه‮) ‬ن و بۆیان نیە نەشتەرگەری‮ ‬گەورە ئەنجامنەدەن و ئەبی‮ ‬نەخۆشەكان رەوانەی‮ ‬سەنتەری‮ ‬پارێزگا بكرێن،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬خراپی‮ ‬رێگای‮ ‬نێوان خانەقین سەنتەری‮ ‬پارێزگا لە رووی‮ ‬ئەمنیەوە،‮ ‬نەخۆشەكان رەوانەی‮ ‬كەلار و لەوێوە بەرەو سلێمانی‮ ‬دەكرێن و بەم رێگای‮ ‬مەرگەدا ئەبێ نەخۆشەكان ئازار بچێژن،‮ ‬ئەمەو ئەگەر بەسەلامەت دەرچوون و تووشی‮ ‬رووداوی‮ ‬هاتووچۆ نەهاتن‮! ‬سەرباری‮ ‬ئەوەش هەندێك نەخۆش هەن برینەكانیان سەختە‮ ‬و بەرگەی‮ ‬رێگاكە ناگرن و دەمرن‮.

هه‌ر له‌باره‌ی رێگای مه‌رگ هاوڵاتیانی كه‌لار و گه‌رمیان، پێیان وایه‌ رێگای مه‌رگ كۆتایی هێناوه‌ به‌گیانی هه‌زاره‌ها گه‌رمیانی ، ده‌لێت 26 ساڵه‌ یه‌كێتی و گۆڕان له‌و ده‌ڤه‌ره‌ باڵاده‌ستن توانای چاككردنی رێگایه‌كیان نیه‌، كه‌ ئێمه‌ی هاوڵاتی گه‌رمیانی به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنین”.

هه‌ر له‌باره‌ی رێگای مه‌رگ پرۆژه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان كاروان كه‌لاری رۆژنامه‌نووس و به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی كازیوه‌ له‌ كه‌لار به‌ خواكوڕكی گوت”پرۆژه‌ی رێگای گه‌رمیان كاتی خۆی خرایه‌ به‌رده‌م به‌رهه‌م ساڵح كه‌ ئه‌و كاته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو گوتی له‌ توانای كابینه‌كه‌ی مندا نیه‌، دواتر كاك نێچیرڤان بارزانی به‌بڕیارێك، له‌ پاره‌ی شرینی نه‌وت 450 ملیۆن دۆلاری بۆ گه‌رمیان سه‌رف كرد به‌ دوو كولفه‌، ده‌لێـ”جاری یه‌كه‌م 250 ملیۆن دۆلار سه‌رف كردووه‌، جاری دووه‌میش”200ملیۆن دۆلاری هێناوه‌ته‌ گه‌رمیان، به‌ڵام پارتی ته‌نها له‌رووی سیاسیه‌وه‌ بوونی هه‌یه‌، ده‌لێت له‌رووی ئیداره‌یه‌وه‌ هیچ بوونێكی نیه‌، ده‌سه‌ڵاتی گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رێكیشی نیه‌، ده‌شلێـ”له‌ئێستادا ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی كه‌ له‌ده‌ستی گۆڕانن، كاری هاوڵاتیان رایی ناكه‌ن، پرۆژه‌كان به‌رێوه‌ نابه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك توره‌ بكه‌ن، به‌ئاراسته‌ی مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان ئاراسته‌یان بكه‌ن، ده‌شلێـ”له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، سێ قه‌زا هه‌یه‌ و ده‌لێت هه‌رسێ قه‌زا له‌رووی ئیداریه‌وه‌ حیساب بۆ یه‌كتر ناكه‌ن ده‌لێـ” ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی كه‌ له‌ژێر ده‌ستی گۆڕان دایه‌،  به‌ئاراسته‌ی په‌كخستنی كاری هاوڵاتیان هه‌نگاو ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی رقی و تووره‌ی له‌ناو خه‌ڵك دا په‌ره‌ بسێنێت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆی به‌كاری بهێنێت، هه‌روها ده‌شلێـ” له‌زمی ئیداره‌ی گه‌رمیان سێ قه‌زا هه‌یه‌، قه‌زای خانه‌قین و كه‌لار و كفریه‌، ده‌لێت قه‌زای كه‌لار له‌لایان گۆڕانه‌وه‌ ئیداره‌ ده‌درێت، حیساب بۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ناكات و ناخوێنێته‌وه‌،هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای خانه‌قینی هه‌یه‌، چونكه‌ سه‌ر به‌دوو باڵی جیاوازی ناو یه‌كێتین، كه‌س حیساب بۆ ئه‌وه‌ی تر ناكات، ده‌شلێـ” قایمقامی قه‌زای كفری ده‌ستی له‌كار كێشاندۆته‌وه‌ ده‌لێت سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان 20 ملیۆن دۆلاری بۆ هاتووه‌ ته‌نها یه‌ك ملیۆن دۆلاری بۆ قه‌زای كفری ناردووه‌ و 19 ملیۆن دۆلاری بردووه‌ و رای كردووه‌”.

هه‌روه‌ها كاروان كه‌لاری له‌باره‌ی ئیداری گه‌رمیان ده‌لێت” تاوه‌كو پێش 25ی 9ی 2009 واتا پێش دروست بوونی گۆڕان، ئه‌و ئیداره‌یه‌ هه‌ر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گۆڕان دابووه‌، ده‌لێـ” سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی ئیداره‌ی گه‌رمیان كه‌ ناوی مه‌لا سه‌یده‌، ده‌سته‌ راستی عوسمانی حاجی محمود بووه‌، هه‌روه‌ها ده‌لێت به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هاورێ كامه‌ران بوه‌، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس نه‌ریمانی برای بووه‌، كه‌ له‌ خوڵی پێشوو ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان بوو، مه‌سوڵی مه‌لبه‌ندی یه‌كێتی پێشوو ئاواتی شێخ جه‌ناب بووه‌، بۆیه‌ هه‌موو دام و ده‌زگاكانی حكومی و حزبی پێشتر هه‌ر له‌ ده‌ست گۆڕان بوو، بۆیه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان رووده‌دات، ده‌ستی یه‌كێتی و گۆڕانی تێدایه‌، ده‌لێت پرۆژه‌كانی نێچیرڤان بارزانی له‌كه‌لار نه‌بێت كه‌لار له‌ 26ساڵی رابردوو، یه‌ك پرۆژه‌شی بۆ نه‌كراوه‌ ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، داهاتێكی گه‌وره‌ له‌ده‌ستی ئه‌و ئیداره‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ یه‌كێتی و گۆڕان سه‌ر په‌رشتی ده‌كه‌ن و ده‌لێت مانگی 1 ملیار دینار به‌س له‌ پاره‌ی كاره‌با داهاتیانه‌، یه‌ك ملیار دینار پاره‌ی ئاو كۆده‌كه‌نه‌وه‌، داهاتی په‌روێزخان 66 ملیار دینار به‌س داهاتیه‌تی، كه‌چی كه‌س نازانێت ئه‌و پارانه‌ چیان لێدێت”.

Back to top button