بارزانی وتارێك بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ده‌نووسێت له‌وتاره‌كه‌ی دا بزانه‌ باسی چی ده‌كات

خواكوڕك

له‌ وتارێكی دا كه‌ بۆ واشنتن پۆست نووسیویه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باس له‌وه‌ ده‌كات، 100 ساڵ بەر لە ئێستا لەدوای جەنگی جیهانیی یەکەم، بەڵێن بە کورد درا دەوڵەتێکی سەربەخۆی بۆ دروستبکرێت، بەڵام دواتر بەپێچەوانەی خواستەکانی کورد، کوردستان بەسەر تورکیا، ئێران، سووریا و عێراق دابەشکرا. چاوەڕوانی ئەوەش لە دەوڵەتە نوێیەکەی عێراق دەکرا کورد و عەرەب تێیدا هاوبەشی راستەقینەبن، بەڵام هەموو حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق کوردییان سەرکوتکرد.

هه‌ر له‌ وتاره‌كه‌ی دا بارزانی ده‌شنووسێت”کاتی هاتووە کورد بڕیار لەبارەی سەربەخۆیی خۆی بدات. داواش لە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات رێز لە بڕیاری گەلی کورد بگرن و ده‌شنووسێـ”لە 25ی ئەیلوول خەڵکی کوردستانی عێراق لە ریفراندۆمێكی مولزەمدا بڕیاردەدەن، سەربەخۆییان دەوێت، یان وەک بەشێک لە عێراق دەمێننەوە؟ ده‌شنووسێ”کە کورد بە مومارەسەکردنی مافی سەربەخۆیی نابێتە هەڕەشە بۆسەر هیچ کەسێک، بەڵکو دەبێتە هۆی زیاتر سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.

هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ وتاره‌كه‌ی دا له‌باره‌ی قۆناغی داوی داعش ده‌شنووسێ” لەدوای رووخانی رژێمی بەعس، کورد بەسەختی کاری بۆ بنیاتنانی عێراقی نوێ کردووە، لەنێویاندا نووسینەوەی دەستووری نوێ کە گەرەنتی ئۆتۆنۆمی کوردی دەکرد و هەروەها دەبووە هۆی پاراستنی مافەکانی هەموو عێراقییەکان، بەڵام 14 ساڵ دواتر، بەغدا لە جێبەجێکردنی بڕگە سەرەکییەکانی ئەو دەستوورە شکستیخوارد، هەروەها ئێستاش کورد هۆکارێکی زۆر باشی هەیە بۆ ئەوەی بگاتە ئەو بڕوایەی هەرگیز جێبەجێ ناکرێت و ده‌شلێـ”یەکگرتوویی عێراق بەکردەیی پشتیوانی لێنەکراوە و نموونەی بە بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا هێناوەتەوە، لەکاتێکدا کوردستان لە شەڕی دژ بە داعشدا بوو، لەوکاتەشدا بەغدا بە پێدانی چەک هاوکاریی پێشمەرگەی نەکردووە”،

هه‌روه‌ها بارزانی نووسیویه‌تی”کوردستانێکی سەربەخۆ، دەبێتە هۆی پەیوەندییەکی بەهێزتر لەنێوان کوردستان و بەغدا.  باسی لە هەوڵەکانی هەرێمی کوردستانیش کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا،سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی نووسیوە: “دوای سەدەیەک لە هەوڵدان، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بزانرێت بەستنەوەی کورد بە عێراق سەرکەوتوو نەبووە، نە بۆ کورد خۆی نە بۆ عێراقییەکانیش.”

لە کۆتایی بابەتەکەیدا بارزانی داوای لە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە رێز لە بڕیاری دیموکراتییانەی خەڵکی کوردستان بگرن. جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لە ئایندەیەکی دووردا ئەمە بۆ عێراق و کوردستان باشتر دەبێت.

Back to top button