پەكەكە و یەپەگە منداڵان بۆ شەڕكردن بەكاردەهێنن

خواكوڕك
لەگەڵ ئەوەی تا هەنوكە پەكەكە لە نێو لیستی تیرۆری نێودەوڵەتیە, ئەم گرووپە چەكدارە بەردەوامە لە پێشێلكردنی یاساكانی پەیوەست بە مافی مرۆڤ, كە مێرمنداڵی ئەوانەی خوار تەمەنی 18 ساڵی دەخاتە نێو ریزەكانی, هەر پەیوەست بەم بابەتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرای كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان “پەكەكە” و یەكینەكانی پاراستنی گەل “یەپەگە” منداڵی بچووكیان لە ناوەندەكانی مەشق و راهێنان و شەڕدا بەكارھێناوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتێكی لەبارەی بازرگانیكردن بە مرۆڤ بۆ ساڵی ٢٠١٦ بڵاوكردەوە. لە بەشێكی راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە پەكەكە و یەپەگە منداڵانی كورد و كوردی ئیزدییان بۆ خۆیان بەكارھێناوە”.

بە گوێرەی راپۆرتەكە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەو كارە نیگەرانە و بە پێشێلكاریی یاساكانی دەزانین.

پێشتریش چەندین راپۆرت لەسەر پەنابردنی پەكەكە بۆ چەكداركردنی مناڵان بڵاوكراوەتەوە. لەوانە رێكخراوی هیومان رایتس ۆوچ مانگی ئابی ساڵی رابردوو رایگەیاندبوو “ئەندامانی ڕێكخراوەكەیان سەردانی كەمپی ئاوارەكانی دەوروبەری دهۆك و ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی چیای شەنگال و شاری هەڵەبجەیان كردووە و چاوپـێـكەوتنیان لەگەڵ 58 كەس كردبوو، لەوانە 13 كەسیان منداڵی تەمەن نێوان 14 ساڵ هەتا 17 ساڵ بوون،كە ژمارەیەكیان باوك و دایكی منداڵەكان بوون لەگەڵ بەڕێوەبەری كەمپەكان و مامۆستا و كارمەندانی ڕێكخراوە خۆجێـی و نێودەوڵەتیـیە ناحكومیـیەكان و كاربەدەسـتان لە حكومەتی هەرێمی كوردسـتان”.

بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی رێكخراوی چاودێری مافەكانی مرۆڤ، 29 حاڵەتیان تۆماركردبوو، لەوانە دوو حاڵەتیان منداڵەكان هەوڵیان دابوو وازبهێنن، بەڵام گروپەكان نەیانهێشتووە و زۆر ئازاریان داون”.

Back to top button