راپرسییه‌كی دەنگی ئەمریکا: 70% دەڵێن با کوردستان سەربەخۆ بێت و لە عێراق جیا ببێتەوە

خواكوڕك
بەشی فارسیی ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا لە ڕاپرسییەکدا کە بە بۆنەی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان ئەنجامی داوە، تێیدا پرسیارێکی هێناوەتە گۆڕێ و دەڵێت “لەبارەی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی کوردستان لە عێراق چۆن بیر دەکەیتەوە؟”.

لە ڕاپرسییەکەدا پێنج بژاردە داندراوە، بژاردەی یەکەم کە زۆرترین دەنگی پێدراوە، ده‌ڵێت :” با کوردستان لە عێراق جیا ببێتەوە” کە 70% دەنگیان پێداوە.

بژاردەی دووەم دەڵێت “دژی جیابوونەوەی کوردستانم لە عێراق” کە 21% دەنگی پێ دراوە.

بژاردەی سێیەم دەڵێت “دەبێ خەڵکی کوردستان بڕیار بدەن” کە 4% دەنگی پێ دراوە و بژاردەی چوارم دەڵێت “هەرچەشنە جیابوونەوەیەک دەبێتە هۆی جیابوونەوەی ناوچەکە” کە 3% دەنگی پێ دراوە و بژاردەی پێنجەمیش کە دەڵێت “هیچ ڕایەکم نییە” 1% دەنگی هێناوە.

لە ڕێکەوتی 2017/6/7 سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەنجام لەبارەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بڕیاریان دا و بڕیارە ڕێکەوتی 2017/9/25 لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەری هەرێمی کوردستان ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە بچێت.

لەو ڕۆژەوە پرسی ڕیفراندۆم و دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کوردستان بووەتە بابەتی گەرم و ڕۆژەڤی ناوەندە سیاسی، ئەکادیمی و میدیاییەکانی جیهان و بە گرنگییەوە ڕووماڵی دەکەن.

 

Back to top button