دەرھێنەرێكی سینهمایی پەیامێك بۆ رێفراندۆم و سەربەخۆیی بڵاو دەكاتەوە
خواكورك
كهی بههار سینهما كار و دهرهێنهری كورد له پهیامێكی دا بۆ ریفراندۆم و سهربهخۆی كوردستان دهلێت” سەربەخۆیی و بەدەوڵەت بون وەڵامی ھەموو پرسیارەکانە، وەڵامی ھەموو دەردەسەری گەلی کورد و گیروگرفتە گەوڕەکانە، و تاکە ڕێگای چارەسەرە بۆ کێشەکان ، گومان کردن لە بەدەوڵەت بونی کوردستان تێنەگەیشتنە لە ئازادی ، من دەوڵەتم دەوێت و ئێستا دەمەوێت تاکو ڕۆژێک زوتر دەستبکەم بە ڕەنگین کردن و ڕازاندنەوەی ماڵی خۆم بە دەوڵەت بون کاتی تایبەت و مەرجی لەسەر نیە لای من چونکە چیتر نامەوێت ژێردەستی دوژمنان و بێ ناسنامەیی بژێم.
ههر له پهیامهكهی دا كه بۆ سهربهخۆی و ریفراندۆم بڵاو كردۆتهوه له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك دهشلێـ” ئەوانەی دژی بەدەوڵەت بونن، یان مێشک نەخۆشن، یان نەفام، یان جاشی خۆپەرست و خۆفرۆشن ،بەدەوڵەت بون مافی تاک نیە، مافی سەرکردە نیە، مافی حیزب و لایەن نیە، بە یاسای سروشتی و جیھانی بەدەوڵەت بون مافی ڕەوای گەلە ، ئەگەر دەوڵەتی کوردستانت ناوێت زۆر ئاساییە، بڕۆ لە بەغدا بژێ، بڕۆ دیمەشق، تاڕان یان ئەنقەرە بۆ لای دۆستەکانت، پێناسیش بگۆڕە چونکە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی بەرز و پڕ لە ھیوای دواڕۆژێکی ڕۆشن و نازدار دەوڵەتی کوردی کۆڵنەدەر و ڕەسەنە، نەک کوردی جاش و نەخۆش.
ههر له پهیامهكهی دا كهی بههار دهشلێـ” تەپڵی سەرلێشێواوی موچە، بەرزانی، نا پەرلەمانی، ئاژاوەی حیزبایەتی، خێزانچێتی و بنەماڵەیی، گەندەڵی و مافیا، نەبونی دیمۆکراسی و ھتد و ھتد وھتد بۆ من لێمەدە، چونکە دەوڵەت لەم کارانە زۆر زۆر زۆر بەرزترە ،سەر لە خۆت مەشێوێنە، مەکەوە تەڵەوە و دەوڵەت مەکە بە قوربانی ئەمانە، جەڕبەزە و کوڕدی ڕەسەن بە و ئەمانە بکەرە قوربان دەوڵەتی کوردستان، ههروها دهشلێـ” بە ھەموو پەنجەکانی دەست و پێ، بە ھەموو دڵۆپەی خوێنم دەنگ دەدەم بە بەڵێ بۆ ڕێفێڕاندومی بێ شەرت و مەرج بۆ دەوڵەتی سەڕبەخۆی کوردستان. تاکو نەبم بە خاوەن دەوڵەت من ناسناوم نیە، بونم نیە، من ھیچ نیم. بۆیە پێش بە ھیچ کار و بوار، بەڵێ بۆ دەوڵەتی کوردستان. سبەی ک دەنگمان دا و بوین بە دەوڵەت، کۆمەڵگای جیھان زۆر ڕێزیان بومان زۆرتر دەبێت، ئەوسا ئەوان ناڵێن بارزانی، یان تاڵەبانی یان کەی بەھارانی دەوڵەتی دروست کرد، نەخێر، کۆمەڵگای جیھان دەڵین گەلی کورد و کەمە نەتەوایەتیەکانی باشوری کوردستان لە ڕێفێڕاندوم دەنگیان دا بە دەوڵەت بونی کوردستان.
له كۆتایی پهیامهكهی دا كهی بههار ههروهها دهشلێـ”دەنگدان بۆ دژایەتی کردن دەوڵەتی مافی ڕەوای گەل گەوڕەتڕین ڕووڕەشیە لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان، گەورەتر لە تاوانی سەدام و داعیش، زور زور زۆر ئاگاداربە ھەڵنەخەڵەتێی و خۆت ڕووڕەشی مێژوو بکەی ھەتا ھەتا ،دەنگ بدە بۆ دەوڵەتەکەت با تۆش ئازاد بیت، ھەر بژیت دەوڵەتی کوردستان ئێستا و ھەتا ھەتە ھەر دەوڵەتی کوڕدستان. شاد بن ڕێزم بۆ عاشق و خۆشەویستانی دەوڵەتی کوردستان.