سەربازێکی لە ئەڵمانیا زیندانی کرا

خواكوڕك
 
لە شاری فرید ڕیشسهاڤن لە وڵاتی ئەڵمانیا سەربازێکی عێراقی بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و کاری دژە مرۆڤایەتی دەستگیرکرا.
 
دادگای شارەکە دوای دۆزینەوەی وێنەی ۷ لاشەی بێ سەر لە مۆبایلی سەربازە عێراقیەکەدا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە.
 
پێشتر سەربازە عێراقیەکە لە یەکێک لە کەمپەکانی شتوتگارت هەڕەشەی کوشتنی لە پەنابەرێکی تر کردبوو دواتر بەو هۆکارە دەستگیرکراو ئەو وێنانەی تریش لە مۆبایلەکەیدا دۆزرانەوە کە دەرکەوتووە ئەو لاشانە پێشتر چەکداری داعش بوون و لە ساڵی ۲۰۱۳ دا دوای کوشتنیان سەربڕاون .
Back to top button