بورجی دامەزراوەی عەلەوی خواستی ئەمریکیەکانە

خواكوڕك
 
دادگای نیۆرک سەرقاڵی بینینی داوایەکە تایبەت بە بورجی دامەزراوەی عەلەوی ڕژێمی ئێران لە وڵاتی ئەمریکا،کە لە داواکەدا پێشنیاری دەست بەسەراگرتن و فرۆشتنی بورجەکە کراوە کە موڵکی ڕژێمی ئێرانە.
 
هەر لەو داوایەدا پێشنیار کراوە پارەی فرۆشتنی بورجەکە کە بە ٨۰۰ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت بدرێتە کەسوکاری ئەمریکیە زیان لێکەوتوەکانی دەستی کردەوە تیرۆریستیەکانی ئێران.
 
ئەم هەنگاوەی دادگای نیۆرک دوای ئەوە هات کە کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری سزادانی ئەو دامەزراوانەیدا کە هاوکاری ترۆرن و بانکەکانی ئێرانیشی گرتەوە.
Back to top button