عه‌لی بابه بخۆ خۆت به‌دوور بگره له نه‌خۆشی دڵ و چاره‌سه‌ری شه‌كره‌شه
خواكوڕك
عه‌لی بابه یه‌كێكه له‌و چه‌ره‌ساتانه‌ی كه كه‌سانێكی زۆر حه‌ز به خواردنی ده‌كه‌ن ، توێژینه‌وه زانستیه‌كان چه‌ندین سودی ئه‌م چه‌ره‌سه‌یان دیاری كردووه، كه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ دڵ و ماسوولكه‌كانی دڵ به‌هێز ده‌كات.
عه‌لی بابا چه‌ره‌سێكه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین جۆری ڤیتامین، به تایبه‌ت ڤیتامینه‌كانی ئه‌ی و ئێچ، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر له ترشی فۆلیك و كانزاكانی كالسیۆم و مه‌گنسیۆم و زینك و ئاسن له پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه، وه‌ك له توێژینه‌وه‌یه‌كه‌ی ناوه‌ندی ئه‌مریكی بۆ توێژینه‌وه‌ی كشتوكاڵی هاتووه، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده بڕێكی زۆر چه‌وری له عه‌لی بابادا هه‌یه، به‌ڵام چه‌وریه‌كه‌ی زیانی نییه، هه‌روه‌ها بونی مادده‌یه‌ك به ناوی ریزفیراترۆل له پێكهاته‌كه‌یدا هۆكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆلی زیان به‌خش، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌م چه‌ره‌سه ماسولكه‌كانی دڵ به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پاراستنی له‌ش له توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.
توێژینه‌وه‌یه‌كی تری كه له زانكۆی ئه‌لامبای ئه‌مریكی ئه‌نجامدراوه، گه‌شتووەته ئه‌و دەرئه‌نجامه‌ی كه عه‌لی بابای بر‌ژاو بڕێكی زۆر له مادده‌ی دژه ئۆكسیدی تێدایه، كه به‌رگری له‌ش دژی نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان زیاد ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ره‌سی عه‌لی بابا ڕێژه‌ی شه‌كره‌ش داده‌به‌زێنێت، سودی بۆ پێستیش هه‌یه و چرچی ده‌م و چاو كه‌مده‌كاته‌وه و نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی پیریش دواده‌خات، ئه‌مه‌ش وایكردووه له پیشه‌زانی دروستكردنی چه‌ند جۆرێكی ده‌رمانی پێستدا به‌كاربهێنرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م سودانه‌شدا، پسپۆڕانی بواری خۆراكی داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن كه عه‌لی بابا به بڕێكی زۆر نه‌خۆن، چونكه زۆر خواردنی زیانی ته‌ندروستی بۆ له‌شی مرۆڤ ده‌بێت.