هه‌رمێ سودێكی ئیجگار زۆری هه‌یه‌ به‌ خواردنی له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌ دوور ده‌بی

خواكوڕك

هه‌رمێ میوەیەكی وەرزی هاوینە یە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی A،E،C هەروەها كانزای دیكەی وەك، كالسیۆم، ئاسن، مانیزیۆم..هتد ئەو مادە فسفۆرەی كە لە هەرمێ دا هەیە هاوسەنگی دەمارەكان رادەگرێ و دەبێتە هۆی ئارامبەخشین بەدەمارەكان.

ئەو میوەیە یارمەتی راكێشانی مادەی كالسیۆم دەدات، هەروەها نەخۆشی نەرم بوونی ئێسك بەتایبەتی لە ئافرەتان دا كەم دەكاتەوە و بۆ كۆ ئەندامی هەرس كردن زۆر بەسوودە، هەرمێ ئارامبەخشە، تا كەم دەكات، لابەری تینوییەتیە، ئەوانەی كە بەرۆژون پێویستە بەربانگان هەرمێ بخۆن. هەروەها ئەو میوەیە بۆ سووتانەوەی كۆ ئەندامی میز كردن زۆر بەسوودە، ئەو مادە زیانبەخشانەی لەو كۆ ئەندامە دا كۆبوونەتەوە لا دەبات و بۆ لابردنی بەردی موسڵدان زۆر باشە.

هەرمێ لەگەڵ ئەوەی شیرینە، بەڵام شیرینەكەی هیچ زیانێك بۆ ئەوانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە ناگەیەنێت، هەرمێ كۆلسترۆل كەم دەكاتەوە. هەروەها بۆ پاڵاوتنی خوێن و راگرتنی زەختی خوێن باشە. هەرمێ بە ئاسانی هەرس دەكرێ، بەشێك لە هەرمێ كە هەرس ناكرێ و رەقە، بۆ خاوێن كردنەوەی ریخۆڵەكە بەسوودە و گشت مادە زیادەكان لادەبات. هەرمێ بۆ دەرمانی سینگ زۆر بە سوودە، گەر هەندێك تفت بێ بۆ سینگ باشە. پێستی هەرمێ زیاترین ڤیتامینەكانی لەخۆیدا كۆكردوونەتەوە، هەربۆیە هیچ كاتێك هەرمێ سپی مەكەن و بە پێستەوە بیخۆن. هەرمێ بۆ جوانكردنی پێست بە سوودە، لە بەهێزكردنی زەیندا كاریگەری زۆری هەیە.

Back to top button